شیراز میراوده‌لی: كار‌و به‌رنامه‌ی لیستی 162 شه‌ڕی ده‌ستوورو یاساییه
ی.ن.ک 05:19 PM - 2018-05-02.
شیراز میراوده‌لی: هه‌ڵبژاردنی لیستی 162 ی یه‌كێتی، بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و شه‌ڕه ده‌ستووریانه‌یه كه هه‌ڤاڵانمان له خوله‌كانی پێشوودا له به‌غدا كردوویانه
شیراز میراوده‌لی كچه گه‌نجه بوێره‌كه‌ی یه‌كێتی كاندیدی ژماره 25 له‌سه‌ر لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌نگده‌ران به‌مشێوه‌یه ده‌دوێت:
سه‌ره‌تا له‌باره‌ی كار‌و چالاكییه سیاسییه‌كانییه‌وه له رابردووه‌وه تا ئێستا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پله‌ی حزبیی ئێستای كارگێڕی مه‌ڵبه‌نده له مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و وتیشی: له‌وه‌ته‌ی ده‌ستمكردووه به چالاكی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی له ریزه‌كانی یه‌كێتیدا خه‌باتم كردووه‌و پله به‌پله ئۆرگانه حزبییه‌كانم بڕیوه‌و تا گه‌یشتوومه‌ته پله‌ی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ند‌و ئێستاش كاندیدی ژماره 25-م له لیستی 162ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له پارێزگای سلێمانی.
له‌باره‌ی كار‌و به‌رنامه‌ی لیستی 162شه‌وه شیراز میراوده‌لی ده‌ڵێت: كار‌و به‌رنامه‌ی لیستی 162 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ ئه‌م خوله‌ی نوێنه‌ران شه‌ڕی ده‌ستوورو شه‌ڕی یاساییه.
وتیشی: یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان له‌دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه كه خه‌ڵك ئومێدی به كوردایه‌تی نه‌مابوو، ئومێدی نه‌بوو شۆڕش هه‌ڵبگیرسێته‌وه جارێكی‌تر یه‌كێتيی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و ئومێده‌ی به خه‌ڵكی كوردستان به‌خشییه‌وه چ به دامه‌زراندنی و چ به هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش‌و به‌رده‌وامیدان و كۆڵنه‌دان تا به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ راپه‌ڕین‌و سه‌رخستنی. له‌دوای ساڵی 1991یشه‌وه ده‌ستیكرد به گرنگیدان به‌بواری رێكخراوه‌یی و میدیایی و له‌ورووه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك گه‌نج و ژنان و خه‌باتگێڕی له ریزه‌كانیدا رێكخستن‌و هه‌ر یه‌كێتیش بوو كه بووه خاوه‌نی هێنانه‌ئارای تێزی حوكمڕانی هه‌ڵبژێردراو و بۆ ئه‌وه‌ش پێشنياز‌و كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له كوردستان كرد‌و بیرۆكه‌ی دروستكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی له قسه‌وه كرده كردار‌و به‌مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌وه چووه هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و دواجاریش سیستمی فیدراڵی له په‌رله‌مانی كوردستاندا كرده یاسا‌و هه‌مان ساڵیش ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وكاته‌ی عیراقی هێنایه‌سه‌ر بڕوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌و سیستمه بۆ عیراقی داهاتوو.
روونیشكرده‌وه كه له‌دوای ساڵی 2003 كه رژێمی به‌عس رووخا، یه‌كێتی ئه‌و راستییه‌ی ده‌زانی كه شه‌ڕی یاسایی و ده‌ستووریی ئێمه ده‌كه‌وێته به‌غداوه‌و ده‌بێت له به‌غدا ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ین.
له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه ده‌ستوورییه‌شه‌وه شیراز میراوده‌لی وتی: هه‌ڵبه‌ته هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عیراقدا هه‌رێمێكه كه له ده‌ستووری نوێی 2005دا په‌سه‌ندكراوه‌و چه‌سپێنراوه‌و هه‌ر به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره‌ش ئێمه هه‌رێمێكین له چوارچێوه‌ی عیراقدا كه كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆمان له هه‌رێمه‌كه‌و كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌ش و شه‌راكه‌تیشمان له عیراقدا بۆ سه‌لمێنراوه. بۆیه شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها شه‌ڕی ده‌ستوریی و جێبه‌جێكردنی ده‌قی ئه‌و ده‌ستووره‌یه.
خانمه كاندیده‌كه‌ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه یه‌كێتی له ڕابردوودا زۆرترین شه‌ڕی دستووریی و یاسایی كردووه‌و له خوله‌كانی پێشوودا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه، به‌ڵام وتی: ئێمه ده‌چین ئه‌وكاره ته‌واو ده‌كه‌ین كه هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له‌پێش ئێمه تا ئێره‌یان هێناوه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان ده‌چن شه‌ڕی ده‌ستووریی و یاسایی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و بۆ كه‌سوكاری كیمیابارانكراوان و خوێندكاران و لاوان و گه‌نجان و ژنان ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی دهستوورداو ئیتر له‌دوای ده‌رچوونیانه‌وه ئه‌و شه‌ڕه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیانه‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشی: به بڕگه‌و مادده ده‌ستورییه‌كان پڕۆژه یاسای گرنگ پێشكه‌شده‌كه‌ین‌و هه‌ر به پشتبه‌ستن به‌و ده‌ستووره‌ش ئێمه ده‌نگمان دلێر ده‌كه‌ین له به‌غداو به یه‌كده‌نگ كار بۆ گه‌لی كورد ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه كه چ به‌ڵێنێك به ده‌نگده‌ره‌كانی ده‌دات، شیرزا میراوده‌لی كاندیدی ژماره 25ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی وتی: كاركردنی من وه‌كو گه‌نجێك زیاتر له‌گه‌ڵ گه‌نجان و لاوان و ژنان بووه، له‌گه‌ڵ خوێندكاران بووه. یه‌كه‌مین خوێندنگه‌ی من كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان بووه، پێشتر چه‌ندین كارم بۆ خوێندكاران و لاوان كردووه، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستبهێنم و بچمه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ده‌بێت ته‌ركیز بكه‌مه‌سه‌ر خوێندكاران و لاوان و ژنان و ده‌بێت كار بۆ ژنان بكه‌ین له چوارچێوه‌ی دهستوورداو به‌رنامه‌و پڕۆژه یاسای جددی بخه‌ینه به‌رنامه‌ی كارمانه‌وه‌و له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگی بۆ كۆبكه‌ینه‌وه.
وتیشی: من بۆ خۆم سێ به‌ڵێنم داوه له كارنامه‌كه‌مدا، كه بریتین له‌وه‌ی كارده‌كه‌م كه شه‌فافیه‌ت له خه‌رجی حزب و حوكمدا روونبكرێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و ژنان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیكراوان بڕه‌خسێنم. دواتر كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م ژنان بهێنینه پیشه‌وه له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا، چونكه به‌داخه‌وه ئێمه راسته ژنمان هێناوه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵام زیاتر رۆڵێكی ته‌شریفاتیان پێدراوه‌و له ناوه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی بڕیاردا رۆڵی كارایان نه‌دراوه‌تێ، بۆیه كارده‌كه‌م كه ژنان بخه‌مه سه‌نته‌ری بڕیاره گرنگه‌كان و جێبه‌جێكردنیشییه‌وه.
له‌كۆتاییشیدا شیراز میراوده‌لی ده‌ڵێت: ئێمه ئه‌گه‌ر بڵێین كارنه‌كراوه، بێویژدانی ده‌كه‌ین. ئێمه له 1991دا هاتینه‌وه به‌سه‌ر وڵاتێكی وێراندا. ره‌نگه هه‌ر گه‌ڕه‌كێك دوو ماڵ سه‌یاره‌ی هه‌بوایه. ئێستا له‌هه‌ر ماڵیكدا دوو سه‌یاره هه‌یه‌و ئه‌وكات بژێویی ژیانی خه‌ڵك زۆر خراپبوو ، ئیستا ده‌بینیین زۆر باشتربووه‌و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك. ئێمه ناڵیین هه‌ژاریی نه‌ماوه، به‌ڵكو هه‌ژاری هه‌یه‌و بێكارییش هه‌یه‌و گه‌نده‌ڵییش هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ئه‌وانه‌ش نه‌هێڵێن، واته كاره ته‌واونه‌كراوه‌كان ته‌واوبكه‌ین، دواش له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م كه بێن ده‌نگ به لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بده‌ن، چونكه لیستی شه‌هیدانه، لیستی 24 هه‌زار شه‌هیدی سه‌نگه‌ره، ئێمه رووبارێك خوێنمان داوه تا كوردستان گه‌یشتوه به‌مڕۆ‌و هیوادارم ئێمه له‌ده‌وری باشه‌كان كۆببینه‌وه نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه تێوه‌گلاون له بازرگانی، چونكه دواجار ئه‌وه باشه‌كانن كه ده‌توانن له به‌غدا شه‌ڕ بۆ مافه‌كانمان بكه‌ن.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27