riklam

قوباد تاڵەبانی: ھەندێک لایەن لەبەغدا تەنھا کار بۆ ناوبانگی خۆیان دەکەن

ی.ن.ک‌‌ 05:16 PM - 2018-05-02
.

.

بەسەركردنەوەكانی ھەڵمەتەكانی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ١٦٢ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە.

ئەمڕۆ ٢ی ئایار، قوباد تاڵەبانی سەردانی باڵەكایەتی كرد و لە بەسەركردنەوەی سەرەتاشدا سەردانی ناحیەی قەسرێی كرد و لە لایەن ژمارەیەكی زۆری لایەنگرو كادرو ئەندامانی یەكێتی لە ناحیەكە پێشوازی لێكراو دواتر لە وتەیەكدا لە بەردەم یەكێتییەكانی قەسرێدا وتی: سوپاس كە لێرە لەگەڵتانم، ئێمە دە  رۆژمان ماوە بۆ ھەڵبژاردن بۆیە ھەمووتان بە یەكەوە كار بكەن بۆ سەرخستنی لیستەكەتان.

ئەوەشی خستەڕوو: پرسیارێكتان لێدەكەم، ئایا چۆن چوار ساڵێكتان دەوێت؟ دەتانەوێت وەك چوار ساڵی رابردوو برۆینە بەغداد، یان وەك ئەو كاتە بڕۆینەوە بەغداد كە ھەڤاڵ مام جەلال و یەكێتی لە بەغداد ھاوسەنگی كوردستانیان راگرتبوو؟ بۆیە ئەگەر دەتانەوێت چوار ساڵی داھاتوومان، چوار ساڵی ئایندەمان بێت دەنگ بدەن بە لیستی ١٦٢ی یەكێتی و لیستی مام جەلال.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد: یەكێتی تەنھا ھی یەكێتییەكان نییە، ئێمە وەك ھەندێك لایەن نین كە تەنھا كار بۆ خۆمان و ناوبانگی خۆمان بكەین. بەڵكو ئێمە كار بۆ تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین. 

ئەوەشی وت: بێ ویژدانییەكی زۆر لەلایەن ھەندێك لایەنەوە دژ  بەیەكێتی دەكرێت، بۆیە دەبێت لە رۆژی دەنگدان دەبێت ھەمووتان بەیەكەوە، بە دەنگەكانتان وەڵامی ئەو بێ ویژدانییە بدەنەوە.  

PUKmedia 

 

787.jpg

8888.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket