riklam

پیره‌: یه‌كێتی باجی زۆری له‌پێناوی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ داوه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:07 PM - 2018-05-02
.

.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ موسڵ و بادینان، به‌ یاوه‌ری له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێرژی ئه‌نجمومه‌نی ناوه‌ندو خاتوو شین و شاد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی زاخۆی كردو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌و كادیراندا كۆبوه‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ باسی له‌ قاره‌مانێتی خه‌ڵكی زاخۆو گرنگی سنوره‌كه‌ كردو وتی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێش گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل خه‌ڵك و سنوری زاخۆی ناسیوه‌، ده‌شزانم پێش هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی ئێوه‌ یه‌كێتیتان باش ناسیوه‌، ده‌شزانن له‌پێناوی پاره‌دا یه‌كێتی ملكه‌چ نه‌بووه‌و له‌پێناوی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌دا باجی زۆری داوه‌، ئاماده‌شه‌ باجی زۆرتر بدات بۆ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، یه‌كێتی بوو پشتیوانی كرد له‌ رۆژئاواو باكورو ئیدانه‌كردنی داگیركردنی عه‌فرین و ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارانی كوردی توركیا.

ئه‌وه‌ی یه‌كێتی شانازی پێوه‌ ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆی بڕیارده‌ری خۆیه‌تی و بڕیار له‌ ئاغاكانی وه‌رناگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ئازادترو پڕخزمه‌تتر بن ده‌بێت لیستی ١٦٢ی یه‌كێتی سه‌رخه‌ن.

كادیرانی یه‌كێتیش له‌ سنوره‌كه‌ به‌ڵێنی سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی-یان دا.

دواتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و وه‌فدی یاوه‌ری سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی ١٤ی باتیفه‌ی كردو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌كه‌ كۆبووه‌و پاشان له‌گه‌ڵ بازنه‌یه‌كی گه‌نجاندا كۆبووه‌ كه‌ نزیكه‌ی ٣٠ گه‌نج كه‌ له‌ناو لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و گه‌شه‌پێدان بوون به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌رخستن لیستی ١٦٢ی یه‌كێتتیان دا، پاشان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سه‌ردانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی كرد له‌ سنوره‌كه‌، ئه‌وانیش به‌ڵێنی پشتیوانی یه‌كێتی-یان دا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket