رێبوار ته‌ها: به ده‌نگدان وه‌ڵامی پێشیلكارییه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه
ی.ن.ک 04:57 PM - 2018-05-02.
سه‌رۆكی لیستی ی.ن.ك له كه‌ركوك: له 5/12 دا به‌ده‌نگدان وه‌ڵامی پێشیلكارییه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه
سه‌رۆكی لیستی ژماره 162ی یه‌كێتيی نیشمانيی كوردستان له كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت؛ له ئێستادا مۆرانه‌یه‌ك له كه‌ركوكی داوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له لایه‌نێكی سیاسی نوێ هاتۆته ئاراوه كه به‌نیازه كه‌ركوك ته‌عریب بكات‌و ناسنامه كوردیه‌كه‌ی بسڕێته‌وه.
رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له دیدارێكیدا رایگه‌یاند: له رۆژی 12/5/2018دا به ده‌نگدان وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه ده‌ده‌نه‌وه كه ئێستا سه‌رقاڵی چه‌واشه‌كارین به‌رامبه‌ر لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
وتیشی: یه‌كێتی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه وه‌ڵامی ئه‌و چه‌واشاكارییانه بداته‌وه‌و بگره ئێستا كاتیشمان نییه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌یان.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی به‌رده‌وامده‌بن له‌كاری خۆیان‌و رێبازه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕوای ته‌واومان به پرۆسه‌ی دیموكراسی‌و كرداری سیاسی هه‌یه‌و هه‌میشه بوینه‌ته قه‌ڵغان بۆ پاراستنی دیموكراسی، هه‌روه‌ها بووینه‌ته قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆماندا، بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی نه‌ته‌وه‌ییه كه بڕوای ته‌واوی به دیموكراسی هه‌یه، راشیگه‌یاند كه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كرێن، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر یه‌كێتی نابێت.
مۆرانه له كه‌ركوكی داوه
سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك وتیشی: له ئێستادا مۆرانه‌یه‌ك له كه‌ركوكی داوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه لایه‌نێكی سیاسی نوێ هاتۆته‌ئاراوه كه به‌نیازن كه‌ركوك ته‌عریب بكه‌ن‌و ناسنامه كوردییه‌كه‌ی بسڕنه‌وه، بۆیه ئێستا خۆیان مه‌ڵاسداوه، هه‌ر ئه‌وان بوون كه 16ی ئۆكتۆبه‌ریان به‌سه‌ر كه‌ركوكدا هێنا، ده‌یانه‌وه‌ێت له‌دوای 12/5، به هه‌ڵبژاردنیش ئه‌وه بیسه‌لمێنن كه كورد له ناوچه‌كه به‌ره‌و لاوازیی ده‌چێت، بۆیه ئێستا ئه‌و مۆرانه‌یه له‌سه‌رخۆ كار بۆ له‌ناوبردنی كورد ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستێكی شاراوه هه‌یه له‌پشت ئه‌م كاره‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌بوونی یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كورد، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مۆرانه‌یه ورده ورده كاری خۆی بكات، وه‌ك یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و مۆرانه‌یه ده‌وه‌ستینه‌وه، ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، بۆیه داوا له دانیشتوانی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین روبه‌ڕووی ئه‌و مۆرانه‌یه ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ناسنامه‌كه‌ی له‌ناونه‌چێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: یه‌ك رێگاشمان له‌به‌رده‌مدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بچینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
رێبوار ته‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه كورد له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه‌و ده‌بێت روبه‌ڕووی سه‌رجه‌م هه‌ڕه‌شه‌كان ببینه‌وه، بۆیه په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه ته‌نیا به چوونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌بینه‌وه، ئه‌ویش ده‌نگدانه به لیسته‌كه‌ی «مام جه‌لال»، ته‌نیا بۆ یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو لیستی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شه كه بڕوایان به پێكه‌وه ژیان هه‌یه له‌كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها وتی: له‌ئێستادا پێویستمان به ده‌نگێكی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به تیمێكی به‌هێزه‌وه به‌شداربین له حكومه‌تی نوێی عیراقدا، تا بتوانین دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌و كه‌ركوك له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و عه‌سكه‌رتاریی‌و ته‌عریبكردنه‌ی ئێستا كه له‌شاره‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه ده‌ربهێنین و تاكه رێگه‌ش ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌ڕۆژی 12/5/2018دا بچنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان بده‌ن‌و پاشان به ناردنی نوێنه‌رانی كه‌ركوك له لیسته‌كه‌ی مام جه‌لال، چونكه له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پیلانێكی گه‌وره بۆ كه‌ركوك داڕێژراوه‌و ده‌بێت پوچه‌ڵی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتییانه كار بۆ به‌دیهێنان‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه ده‌ستوورییانه بكه‌ین كه به‌داخه‌وه له‌دوای ریفراندۆمه‌وه له كورد زه‌وتكراوه، ئێمه‌ش به‌ڵێنده‌ده‌ین له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مامه بین، ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدادا هاوبه‌شین و هاوبه‌شیش مافی له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه، ئه‌ویش ده‌بێت ئه‌و مافانه‌مان بۆ بگێڕێته‌وه، بۆیه ده‌نگدان به لیسته‌كه‌ی ئێمه لیستی 162ی یه‌كێتی، زۆر گرنگه‌و ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌نگی زیاترمان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا به هێزێكی زیاتره‌وه ده‌چێنه به‌غداو توانای زیاترمان ده‌بێت.
خه‌ڵكی كه‌ركوك هه‌میشه به‌وه‌فا بوون بۆ مام جه‌لال
رێبوار ته‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دانیشتووانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك هه‌میشه به‌وه‌فا بوون بۆ رێبازه‌كه‌ى جه‌نابی «مام جه‌لال»و به‌وه‌فا بوون بۆ یه‌كێتی، بۆیه یه‌كێتیش له‌دوای هه‌موو رووداوه ناخۆش و دژواره‌كان و به‌تایبه‌تی له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌رگری له كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردووه‌و شاره‌كه‌ی به‌جێنه‌هێشتووه، بۆیه خه‌ڵكی كه‌ركوكیش ئه‌و گه‌واهیه ده‌ده‌ن و یه‌كێتی هه‌میشه له‌گه‌ڵ كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا بووه، دڵنیاشم خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌وه‌فان و پاداشته‌كه‌ی یه‌كێتیش به‌ده‌نگدان ده‌ده‌نه‌وه.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18