riklam

بۆ زامنکردنی بەختەوەری سیاسی دەنگمان بۆ یەکیەتییە

بیروڕا 04:21 PM - 2018-05-02
.

.

بەختەوەری سیاسی چیە؟ بۆچی بەختەوەر بین؟چۆن بەختەوەربین؟

بەختەوەری بە نۆژەنکردنەوەی یاریگایەك، دروستکردنی پاڕکێك و بنیاتنانی هۆڵێکی شانۆ بەرهەم نایە، بەختەوەری سیاسی گشتگیرو فرەڕەهەندە، ناکرێ بەکۆمەڵێك بەڵێن و فەلسەفەی ڕووت دوایانکەوین بەناوی بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ مەگەر پاشخانی کارو کرداری سیاسی ئەوان نازانین؟ بێگومان لەبەرچاوە هەم پاشخانیان هەمیش هەگبەی داهاتویان..

بەختەوەری سیاسی واتە کارو کردای بەرز واتە ڕەوشت، فەزیلەت و کۆی پڕۆسێسەکانی داهێنان، ئاخر چۆن دەبێ دۆخی ئێستا بکینە پێوەر کە لە ئەنجامی چەند هەڵەیەکی ستراتیجی حیزبێکی ئینکار حوکومەت کەوتە نێو تەونی وڵاتێکی مەسڵه‌حەتچی، هەموومان دوورو نزیك ئاگادارین کە یەکیەتی وەك کاری هەمیشەیی خۆی توانی لێزانانە قەبارەی هەڵەکە کەمكاتەوەو تا ڕادەیەکی باش شەمەندەفەری لادراو بخاتەوەسەر سکەی خۆی.

بەختەوەری سیاسی لە پنتێكدا نابینرێ ناکرێ قەتیسیکەی تەنیا لە پێداویستیە مرۆییەکان (خواردن و خەو و ئیسراحەت)، پارەتان دەدەمەوەو دوامتات ئاساندەکەین، یان وەرگرتنی ئۆتۆمۆبیلێك و پێدانی شوقیەك ماهیەتی بەختەوەریت دەستناکەوێ ئەوە ئۆتۆمۆبیلەکەت وەرگەڕا یا بەهۆی بومەلەرزەوە شوقەکەت ڕوخا دواجار شتێك نامێنێ بەناوی بەختەوەریەوە.

بەختەوەری ڕاستەقینە واتە ئازادی ئازادی، نەمانی گەندەڵی و شوشەیی لە داهات، لەسەروی هەمووشیانەوە هەستی کوردایەتی بوونی ڕوحیەتی و پۆتێنشیاڵیتی بۆ مشورخوادنی پارچەکانی تری کوردستان، کە لە یادگەی هەموو نەجیبزادەیەکدا ماوەتەوە کە یەکیەتی چۆن قوربانییەکی بۆ داون چ مێژوو داستانێکی تۆمارکردووە، ئەوەشی حەرامزادەبێ ملی خۆی کزکردووەو سەرهەڵنابڕێ لەئاست کارە میرخاسەکانی لیستی سەوز.

سەیرکە دۆستی من..
ئێستا کاتی ئەوەیە بزانین چۆن بەختەوەر بین چۆن بەختەوەری سیاسی بەدەستبێنین، کاتی ئەوەنیە دەفتەری کۆن پێشاندەی و وردە حیساب بخوێنینەوە، دەرفەتی ئەوە نەماوە لەسەر بابەتە دینیەکان خۆمان زیورکەین کە لە بەرامبەردا چەند مەلایەک دینیان کردۆتە کەرەسەی خزمەتی خۆیان، لە کاتێکی وا مەترسیداردا فۆکەسمان تەنیا لەسەر کوردایەتی بێ ئاخر بەختەوەری سیاسی چۆن فەراهەمبکەین کاتێ زانیت لەپەڕ تیرۆرێکی وەك داعش پەلاماری هەولێرو کەرکوك بدات و هێزی چەکداری یەکیەتیت نەبێ؟ چۆن بەختەوەرو شادبین کاتی دەزانین هێزێکی وەك حەشدی شەعبی و عەرەبی فاشیست لەئارادایەو هاکا ‌هێرشیان کردو غیرەت و ئیرادەی یەکیەتیش لە مەیدان نەبێت؟

یەکیەتی هێزێکی <>یوتۆپیا>>یە قودرەتی ئەوەی هەیە بەختەوەری سیاسی بۆ پارچەکانی تری کوردستانیش دابینکا، بینیمان چۆن فڕی بۆ کۆبانێ لەکاتێکدا لایەن هەبوو سنوورو دەرگای بەڕوودا داخستبوون،

بۆ باسی <>گەریلا>> ناکەن چ ئومێدێکی گەورەیە بۆ گەریلا، لایەنش هەیە بۆتە جیپیئێسی تورکیا بۆ لێدانی بنکەو بارەگای گەریلا لە قەندیل.! یەکیەتیش سیخور تەسمیلی گەریلادەکا ئەدی ئەمە فەچیلەت نییە؟

بەهەموو ئەوانەوە ڕۆژێك لەڕۆژان نەماندی تەنیا یەکیەتییەکیش وەکو منەت لێی بدوێ، ناشیبینی شتی وا، ئەوە ماهیەت و مۆڕاڵی یەکیەتییە عەوداڵە عەوداڵی ڕەوشتی بەرزە.

با تێفکرین بەزینێکی ڕوونەوە بە تەبایی و ڕەبایی خۆمان هەیکەلی کۆشکەکە دامەزرێنین ئینجا نەخش و نیگارەکەی بنەخشێنین، بە هاوکای و بە هەماهەنگی بۆ زامنی ئاسۆیەکی گەشاوەو ڕوون بۆ بەختەوەری سیاسی و داهێنان دەنگمان بۆ لیستی ١٦٢یە لیستى ئازادی و چارەنوس.

عه‌بدوڵا عه‌زیز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket