riklam

چوارەمین كۆنفرانسی پەرەپێدانی ئابوری هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران

ئابوری 01:46 PM - 2018-05-02
.

.

چوارەمین  كۆنفرانسی پەرەپێدانی ئابوری كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان  ڕۆژی 2-5-2018لەشاری هەولێر بەڕێووە ئەچێ  بەبەشداری وەفدێكی باڵای ئێران كە وەزیری  بازرگانی و  پیشەسازی  كۆماری ئیسلامی ئێران  سەرۆكایەتی دەكات ئەم كۆنفرانسە  یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی  هەرێمی كوردستان  ئامادەكاریەكانی بۆ كردووە .

ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا بە تواناكانی  ئێران لە بواری  بازرگانی گشتی و  پیشەسازی  و كشتوكاڵ و وەبەرهێنان بەشداریان تیاكردووە جگە لەوەش كۆمپانیاكانی  هەرێمی  كوردستان  و عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا بەشداری كۆنفرانسەكەیان كردووە جگە لە سەرۆكی  ژوورەكانی بازرگانی  هەرێم و بەپرسانی باڵای حكومەتی  هەرێمی كوردستان .

 هەموولایەك  ئەوە دەزانین  دوای ئەنجام دانی  ڕیفراندۆم  پەیوەندیەكان لە سەرجەم  بوارەكاندا لەگەڵ ووڵاتانی دەرو دراوسێ و زۆرێك لە ووڵاتانی  دەرەوە  پەكی كەوت  گەمارۆی ئابوری خرایە سەر هەرێمی كوردستان  سنورەكان لەزەمین و ئاسمان بەڕووی هەرێم دا داخرا  ئەمەش بۆ هۆی ئەوەی قەیرانی ئابوری هەرێم ئاڵۆزتر ببێت.

بەڵام خۆڕاگری بازرگانان بەتایبەتی كەرتی تایبەت بەگشتی و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، پیادەكردنی سیاسەتێكی ژیرانە لەلایەن حكومەتی هەرێم جارێكی تر هەرێم بگەڕێتەوە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی لابردنی ئابڵوقەی ئابوری و دیبلۆماسی جارێكی تر خەونی ناحەزان لە گۆڕبنرێ كە ئەیان ویست هەرێمەكەمان هەڵوەشێنەوە، ئەوە كۆماری ئیسلامی ئێران كەدۆستێكی دێرینی گەلی كوردە جارێكی تر بەوەفدێكی باڵای ئابوری لە ئاستی حكومەت و كەرتی تایبەت بێنە هەرێمی كوردستان جارێكی تر هەرێمی كوردستان وەك و هەرێمێكی فیدراڵی بناسرێ وەك وە هەرێمێكی سەربەخۆ لە ئاستی باڵا كار لەگەڵ حكومەتی هەرێم بكەن و پەیوەندیە ئابوری و دیبلۆماسیەكان بەرنەوە دۆخی خۆی واتە پێش ڕیفراندۆم.

بۆ هەرێمی كوردستان لەڕووی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەوە وەرچەرخانێكی گەورەیە كەوڵاتێكی گەورەی وەك ئێران لە ناوچەكەدا بەرژەوەندی ئابوری و بازرگانی خۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان گرێ ئەدەنەوە وەك و هەرێمێكی سەربەخۆ، چالاكی ئابوری لە بواری بازرگانی گشتی و كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاریدا چالاك كردنی سەرجەم مەرزەكان ڕێگە دان بە كۆمپانیا بەتواناكانی ئێران بۆ ئەوەی لەڕووی پیشەسازی و سەرمایە گوزاریدا چالاكیەكانی خۆیان بخەنە گەڕ  دامەزراندنی ناوچەی بازرگانی ئازاد و دامەزراندنی سیتەمی بانكی هاوبەش لە داهاتوودا بواری بازرگانی ئابوری هەرێمی كوردستان بوژانەوەی خێرا بەخۆیەوە ئەبینێت هەلی كار بۆ بێكاران ئەڕخسێ و بازاڕ و بازرگانی گەشەی پێشكەوتنی خێرا بەخۆوە دەبینێت جارێكی تر هەرێمی كوردستان دەبێتەوە بە مەڵبەندی بازرگانی و ئابوری لەسەرجەم بوارەكاندا بۆ كۆمپانیاو بازرگانان و سەرمایە گوزارانی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی . 

PUKmedia عبداللە حاجی سەعید

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket