riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: یه‌كێتی واتا یه‌كێتی چوار پارچه‌ی كوردستان

ی.ن.ک‌‌ 12:54 PM - 2018-05-02
.

.

لاهور شێخ جه‌نگی له‌ ته‌قته‌ق رایگه‌یاند: یه‌كێتی سه‌رقافڵه‌ی خه‌بات و تێكۆشانه‌ و ناوی یه‌كێتی واتا یه‌كێتیی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.

لاهور شێخ جه‌نگی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ بۆ لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی ناحیه‌ی ته‌قته‌قی كرد و وتارێكی بۆ له‌به‌رده‌م لایه‌نگر و كادرانی یه‌كێتی پێشكه‌شكرد.

له‌ وتاره‌كه‌یدا، لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی به‌ چاره‌نووسساز ناوبرد و داوای له‌ ئاماده‌بووان كرد كه‌ هانی خه‌ڵكی بده‌ن هه‌تا بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی 162 ی یه‌كێتی، هه‌تا زۆرترین كاندید بتوانن بچنه‌ په‌رله‌مانی عیراق و داكۆكی له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان بكه‌ن.

لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند: یه‌كێتی واتا یه‌كێتیی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان. ئه‌وه‌ یه‌كێتییه‌ كه‌ له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیه‌وه‌ بۆ چوارپارچه‌ی كوردستان دوژمنانی چوارده‌ور هه‌وڵی لاوازكردنی یه‌كێتی ده‌ده‌ن و له‌ هه‌وڵی گه‌له‌كۆمه‌كین.

راشیگه‌یاند: پیلانێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هه‌یه‌ و نه‌یاران ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی لاوازكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پیلان و موئامه‌ره‌یه‌ بده‌ن.

له‌باره‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌وه‌، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر تاكه‌ یه‌ك یه‌كێتی مابێت، كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی تر هه‌ر خاكی كوردستان ده‌بن.

هه‌روه‌ها وتیشی: هه‌تا سه‌رۆك مام جه‌لال مابوو گرنگی زۆری به‌ ناوچه‌ی ته‌قته‌ق ده‌دا، به‌ڵام ئێمه‌ خۆمان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانین، له‌ پێنج ساڵی رابردوو له‌به‌ر شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش نه‌مانتوانیوه‌ وه‌ك پێویست خزمه‌تی ناوچه‌ی ته‌قته‌ق بكه‌ین، به‌ڵام به‌ڵێن ده‌ده‌ین دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ره‌و نوێبوونه‌وه‌ هه‌نگاوبنێین و گۆڕانكاریی گه‌وره‌ش به‌ڕێوه‌یه‌.

له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا، لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان چاره‌نوسسازه‌ بۆیه‌ له‌ ئێستادا گله‌ییه‌كانتان وه‌لاوه‌بنێن و هانی هاووڵاتیان و كه‌سوكاری شه‌هیدان بده‌ن كه‌ روو له‌ سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

PUKmedia له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket