riklam

كۆنفرانسی ئابوری ئێران و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد

ئابوری 12:11 PM - 2018-05-02
.

.

كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر ده‌ستی به‌ كاره‌كانیكرد.

كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ به‌شداریی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵێك وه‌زیرو به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ئێران له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.

ئامانج له‌م كۆنفرانسه‌ بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ له‌ رووی ئاڵوگۆڕو په‌ره‌پێدانی بواری گه‌شتوگوزار له‌نێوان هه‌ردوولا، هه‌رله‌و كۆنفرانسه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌ چه‌ند پانێڵ و وتارێكدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket