riklam

باس و خواسی ئەیلان كوردی دەگاتە ئەمریكا

ئەدەب وهونەر 11:58 AM - 2018-05-02
.

.

فیلمی (ئەیلان)ی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر كە بەسپۆنسەری زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە، لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی نێونەتەوەیی لەوڵاتی ئەمریكا، بەشداری دەكات و كێبركیی بردنەوەی خەڵات دەكات.

لەبارەی بەشداری فیلمەكەی لەو فێستیڤاڵەدا جوبرائیل ئەبوبەكر دەرهێنەری فیلمەكە وتی: فیلمی (ئەیلان) لە فێستیڤاڵی نۆڤا بۆ فیلمی خوێندكاران كە لەوڵاتی ئەمریكا بەڕێوە دەچێت بەشداری دەكات و كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات. 

لەبارەی چیرۆكی فیلمەكەشەوە جوبرائیل وتی: چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لەسوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ‌ بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی. 

فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەكر كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و ئومێد رۆژ كاری موزیكی فیلمەكەی جێبەجێكردووە هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ‌ كردووە. 

 دواهەمین فیلمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر  فیلمێك بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لەكەمتر لە ساڵێكدا لە 54 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.

جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستكردووە بە كاری سینەمایی و لە نزیكەی 40 كورتە فیلم و 13 فیلمی سینەمایی درێژ یاریدەدەری وێنەگر بووە و لەساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەستپێكردووە.

PUKmedia  تایبەت

767.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket