riklam

كه‌می خه‌وی ده‌بێته‌ هۆی شێرپه‌نجه‌

هەمەرەنگ 10:23 AM - 2018-05-02
.

.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه‌م خه‌وی كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی  مرۆڤ هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی نه‌خۆشی مه‌ترسیدارو گه‌شه‌ كردنی وه‌رمه‌ی شێرپه‌نجه‌.

زانایانی زانكۆی شیكاگۆ له‌ ئه‌مریكا بۆ زانینی كاریگه‌ری كه‌م خه‌وی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و زینده‌وه‌ره‌كان هه‌ستان به‌ دابه‌ش كردنی ( مشكی تاقی كردنه‌وه‌) بۆ دوو گروپ، چانسی خه‌وی یان دا به‌ گروپی یه‌كه‌م  و گروپی دووه‌میشیان وا لێكرد كه‌متر بخه‌ون و له‌ كاتی خه‌ویشدا چه‌ندین جار خه‌به‌ریان ببێته‌وه‌، دوای هه‌فته‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ سه‌رجه‌می مشكه‌كان وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یان تێدا ده‌ركه‌وتووه‌.

زانایانی بواری وه‌رم ئاشكرایان كرد كه‌ وه‌ره‌مه‌كان له‌ ماوه‌ی 9 بۆ 12 رۆژ دروستبوون، به‌ڵام لای گروپی دووه‌م وه‌رمه‌كان قه‌باره‌یان چه‌ند هێنده‌ گه‌وره‌تر بووه‌، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كه‌م خه‌وی ژینگه‌یه‌كی باش و سه‌لامه‌ت بۆ وه‌ره‌م دروست ده‌كات و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر جینه‌كانی ناسرا و به‌TLR4 دروست ده‌كات، كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی بایۆلۆجی زانیاریه‌كان بۆ كۆئه‌ندامی پارێزگاری جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشی(جهاز المناعی)، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌ كردنی شێرپه‌نجه‌، بۆیه‌ زانایان رێنمایمان ده‌كه‌ن كه‌ خه‌وتن یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ كۆئه‌ندامی پارێزگاری جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشی به‌هێز ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌م خه‌وی ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌ كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ و زوو بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌دا.

PUKmedia و/ گۆران قادر
س: الرجل

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket