riklam

زه‌رده‌شتییه‌كان: ده‌نگمان بۆ یه‌كێتییه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:06 PM - 2018-05-01
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ 1-5-2018 له‌شاری سلێمانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی كرد له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیان.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی باسی له‌ فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان كرد له‌ كوردستان و. جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ رِابردوو و داهاتووشدا داكۆكیكاری سه‌رسه‌خت ده‌بێت له‌ مافی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌و ئایینه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان.

لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیان به‌گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌رِۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ئایینه‌ جیاوازه‌كان و رِه‌خساندنی زه‌مینه‌ی دیموكراسی كرده‌وه‌و  بۆ به‌رده‌وامی دان به‌و كارانه‌ به‌ڵێنیان دا كار بۆ سه‌رخستنی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بكه‌ن و ده‌نگی پێ بده‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ردا جێگری سكرتێری گشتی سوپاسی هه‌ڵوێستی ئاماده‌بووانی كردو دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێتییه‌ ده‌توانێت ببێته‌ نوێنه‌ری رِاسته‌قینه‌ی كورد و داكۆكی سه‌رسه‌خت له‌ مافه‌ دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانیان بكات.

PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket