riklam

سلێمانی.. فیستیڤاڵی به‌هاره‌ی هه‌رزانكردنی نرخ ده‌ستیپێكرد

ئابوری 09:08 PM - 2018-05-01
.

.

به‌به‌شداری 120 كۆمپانیای بازرگانی ناوخۆی هه‌رێم فیستیڤاڵی به‌ هاره‌ی هه‌رزانكردنی نرخ له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

فیستیڤاڵی به‌هاره‌ی هه‌رزانكردنی نرخ به‌به‌شداری 120 كۆمپانیای بازرگانی ناوخۆی هه‌رێم له‌بینای پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستیپێكرد و شمه‌ك و كاڵا نمایشكراوه‌كانیش له‌ یه‌كی ئایاره‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ نمایش ده‌كرێن.

 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه‌ كه‌ شمه‌ك و كاڵا و پێداویستی هاووڵاتیانی تیادا ده‌سته‌به‌ر كراوه‌ بتوانین بازارێكی باشتر بۆ بازرگانان و كه‌م كردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نرخه‌كان بۆ هاووڵاتیان ئه‌نجامبده‌ین.

 وتیشی به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ نه‌مانتوانیووه‌ پێشاگای نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ینه‌وه‌ بۆیه‌ هه‌وڵمانداوه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵی هه‌رزانكردنی نرخه‌وه‌ جوڵه‌یه‌كی ئابووریانه‌ دروستبكه‌ین.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket