كورد له‌حكومه‌تی زۆرینه بترسێ ؟
بیروڕا 07:33 PM - 2018-05-01.
مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
نه‌ریتی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو وڵاتێكدا بۆ گه‌یشتن و سه‌ركه‌وتنی لایه‌نی براوه بوه بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات , براوه له‌هه‌ڵبژاردنیشدا هه‌میشه له‌لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێكی هاوپه‌یمان پێكهاتووه كه زۆرینه‌ی ده‌نگی گه‌لی به‌ده‌ستهێناوه, گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیش دوو جه‌مسه‌رییه, جه‌مسه‌ری یه‌كه‌مبۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات پشت به فاكته‌ری زۆینه ده‌به‌ستێت , جا ئه‌و زۆرینه‌یه چ یه‌ك لایه‌نی به‌هێز به‌ده‌ستی بێنێ یاخود چه‌ند لایه‌نێكی هاوپه‌یمان , تیایدا به‌بێ لایه‌نه‌كانی دیكه حكومه‌ت ته‌شكیل ده‌كرێت و به‌پێی به‌رنامه و ستراتیژییه‌تی خۆیان حكومه‌ت به‌رێوه‌ده‌به‌ن و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا. ئه‌م نه‌ریته حكومه‌رانییه‌ش له‌وڵاتێكدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ كه پێكهاته‌و نه‌ته‌وه و دانیشتوانه‌كانی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی هاوڵاتیی بوون و یه‌كسانیی له‌ئه‌رك ماف و ئیمتیازات و به‌خشیندا هاوشان و هاوشێوه‌بن و به‌یه‌ك دووریی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاكدا بكرێ.
جه‌مسه‌ری دوومیش بریتیه له‌حكومه‌تی هاپه‌یمانی نیشتمانیی یاخود حكومه‌تی ته‌وافوقیی, نه‌ریتی ئه‌م جۆره حكومه‌ته بریتیه له به‌شداریی پێكردنی به‌شی هه‌ره زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كان , بۆ ئه‌م به‌مه‌سته پێكهێنه‌ری حكومه‌ت ناچارده‌بێت ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌زاره‌ت دروستبكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌شداربوه‌كان وه‌زاره‌ت یاخود بریكاری وه‌زارتیان به‌ركه‌وێ, ئه‌مجه‌مسه‌ره‌ش له‌و وڵاتانه‌دا په‌یره‌و ده‌كرێ كه ئۆقره‌یی سیاسیی تیادا به‌رجه‌سته نه‌كرابێ , نه‌بوونی ئۆقره‌ییش له‌و وڵاتانه‌دا مه‌رج نییه هه‌موو كاتێك به‌هۆی له‌دایكبونی حكومه‌تێكه‌وه بێت كه به‌كوده‌تا ده‌سه‌ڵاتی گرتبێته ده‌ست به‌ڵكو ناوچه هه‌یه له‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌ش پێكهاتوون به‌ڵام ده‌یان ساڵه پشت به‌حكومه‌تی زۆریه‌نه ده‌به‌ستن وه‌كو فه‌له‌ستین كه تا ئێستانه‌یان توانیوه دوو ئیدارییه‌كه‌یان بكه‌نه یه‌ك حكومه‌ت , عیراقیش هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه له‌دوای رژێمه‌كه‌ی سه‌دامه‌وه پشتی به حكومه‌تی ته‌وافوقییبه‌ستوه له به‌رێوه‌بردندا چونكه پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته له‌ماوه‌ی حكومرانیی سه‌دامدا هێنده ئازاردراون , هیچ لایه‌نێك ئاماده‌نییه چاره‌نوس و جڵه‌وی نه‌ته‌وه‌كه‌ی راده‌ستی ئه‌وی دی بكات , بۆیه كه‌شی وڵاتی له‌مجۆره واپێویست ده‌كات بۆ 20 ساڵی دیكه‌ش تا ئه‌وكاته‌ی متمانه له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا دره‌ستده‌بێته‌وه واده‌خوازرێت جۆره حكومه‌تێك دروست بكرێت كه هه‌موو پێكهاته‌جیاوازه‌كانی تیایدا شه‌ریك بێ نه‌ك به‌شدار بێ .
لێره‌دا پرسیاره‌جه‌وهه‌رییه‌كه بۆ كورد وه‌كو نه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه, ئایا له‌دوای 2003 ه‌وه شێوازی حكومرانیی له عیراق ئه‌رگه‌رچی ته‌وافوقیشه له ده‌ركردنی بریار و یاساكاندا پشتی به جه‌مسه‌ری یه‌كه‌م به‌ستوه كه زۆرینه‌یه یاخود دووه‌م كه ته‌وافوقییه, ئه‌م حكومه‌ته به‌ناوته‌وافوقییه‌ی ئیًستا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی به‌پێی پره‌نسپی زۆرینه له‌دژی كورددا ده‌ركردووه:-
1- یاسای بودجه , به‌بێ به‌شداریی كورد ده‌ركرا ,به‌وپێه‌ی له‌عیراقدا سه‌رژمێریی نه‌كراوه بۆیه به‌پێی بریارێكی ته‌وافوقیی رێژه‌ی له 17%ی كۆی داهاتی عیراق بۆكورد ئه‌ژماركرا , كه‌چی به‌پێی پره‌نسیپی زۆرینه ئه‌و رێژه‌یان بۆ له 12% كه‌مكرده‌وه
2- پێشمه‌رگه له ده‌ستوردا وه‌ك به‌شێك له مه‌نزومه‌ی دیفاعی عیراق هاتووه به‌ڵام به‌هۆی پشتبه‌ستن به پره‌نسیپی زۆرینه له‌وناوپه‌رله‌ماندا نه بودجه‌ی بۆ دانراوه نه له‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه پشكدارده‌كرێ كه بۆ سوپای عیراق ده‌كردرێ
3- له‌ده‌ستوردا مادده‌ی ژماره 140 په‌سه‌ندكراوه كه به‌پێی یاساكه كێشه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه‌ی باشووری عیراق چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌ڵام به‌هۆی به‌كارهێنانی سستمی زۆرینه تا ئێستا ئه‌و مادده‌یه‌كه كورد داوای جێبه‌جێكردنی ده‌كات , ته‌نیا برگه‌یه‌كیشی جێبه‌جێ نه‌كراوه
4- یاسای نه‌وت و غاز كه تیایدا پشكداریی هه‌رێمی كوردستانی له فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بۆدیاری ده‌كرێت , له‌مه‌شدا به‌هۆی روو له زۆینه‌كردن له‌په‌رماندا ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ نه‌كراوه
ئه‌مانه و چه‌ندین مادده‌ی ده‌ستووریی دیكه هه‌ن كه كورد خوازیاره جێبه‌جێ بكرێن به‌ڵام له كۆی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌كورد سه‌رجه‌م نه‌یاره‌كان ده‌بنه هاوپه‌یمان و زۆرینه له‌په‌رله‌مان دروستده‌كه‌ن بۆ فه‌رامۆشكردنی ئه‌و ماددانه‌ی كه ده‌ستوور بۆ كوردی فه‌راهه‌مكردووه. بۆیه با كورد هێنده‌ی له بانگه‌شه‌ی ئه‌م لایه‌ن ئاخود ئه‌و لایه‌ن نه‌ترسێ كه نیازی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرنه‌ن له‌عیراقدا چونكه له بنه‌ره‌تدا ئه‌م حكومه‌ته و حكومه‌ته‌كانی رابردوو و به‌داهاتووشه‌وه هه‌ر به زۆرینه كارده‌كه‌ن , ئه‌وه‌شی له رابردوو كورد له عیراقدا به‌ده‌ستی هێناوه ته‌نیا ته‌نیا به‌هۆی حنكه‌ی سیاسی سه‌رۆك مامجه‌لاله‌وه بوو كه وێرای ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی ته‌شریفاتیی بوو به‌ڵام به‌هۆی قورسایی سیاسیی خۆی توانی له‌زۆر پرسی تایبه‌ت به‌كورددا به ته‌وافوقیی بریار ویاساكان ده‌ربكرێ , له‌داهاتووشدا ئه‌گه‌ر چی بریاره‌كان به‌زۆرینه ده‌ره‌كرێن به‌ڵام ته‌نیا به یه‌كرزیی و یه‌كهه‌ڵه‌وێستییه كه كورد بتوانێ مافی خۆی له نێو زۆینه‌ی عیراقدا بپارێزێ و هیچی تر.
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24