riklam

قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی شه‌ڕ له‌پێناو ئاشتیدا ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 07:07 PM - 2018-05-01
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

ئه‌مڕۆ 1-5-2018  قوباد تاڵه‌بانی بانگه‌شه‌ی سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌ 162 ی له‌ بالیسان به‌سه‌ركرده‌وه‌و وتارێكی بۆ ئاماده‌بوان پێشكه‌ش كرد.

 قوباد تاڵه‌بانی وتی: له‌ئێستادا یه‌كێتییه‌كه‌تان له‌به‌رده‌م پلانێكی ناحه‌زانی یه‌كێتیدایه‌ و داواتان لێده‌كه‌م كه‌ ده‌نگ به‌لیسته‌كه‌سی مام بده‌ن و ناحه‌زانی یه‌كێتی شه‌رمه‌زار بكه‌ن.
 وتیشی: پێویسته‌ به‌ هه‌موو لایه‌كمان لیستی شه‌هیدان سه‌ربخه‌ین، چونكه‌ كێشه‌كان له‌ به‌غداوه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن، نه‌ك له‌ هه‌ولێره‌وه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێتی شه‌ڕ له‌پێناو ئاشتیدا ده‌كات.

قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عیراق هه‌یه‌و ده‌توانێت كێشه‌كان به‌ئاشتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: رێگه‌ نه‌ده‌ن لایه‌نێكی دیاریكراو یاری به‌ ئاینده‌ی گه‌لێك بكات و دڵنیا بن بێ یه‌كێتی كێشه‌كان له‌گه‌وڵ به‌غدا  چاره‌سه‌ر نابن.

له‌كۆتاییدا وتی: رۆحیه‌تێك ده‌بینم كه‌ ناهێڵێت یه‌كێتی بكه‌وێت و ده‌بێت جارێكی دیكه‌ ئێوه‌ له‌ 13 ی مانگ به‌دواوه‌ ئیش بكه‌ن و سووربن له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ و هێنانی خوێنی نوێ بۆ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket