riklam

عه‌شیره‌تی قه‌ره‌وه‌یس و گه‌نجانی بازیان پشتیوانی لیستی 162 ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 06:35 PM - 2018-05-01
.

.

پشتیوانی و پشتگیری له‌ لیستی (162)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌ڵكشاندایه‌.

له‌ڕووه‌وه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ دوو دیداردا به‌جیا له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تی قه‌ره‌وه‌یس و وه‌فدی گه‌نجانی بازیان كۆبوه‌وه‌.

سه‌ره‌تا به‌ ئاماده‌بوونی سدیقی حاجی شه‌ریف له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵانی خزمانی عه‌شیره‌تی قه‌ره‌وه‌یس كۆبوه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌پاش ستایشكردنی ڕۆڵی جوامێرانه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی ڕۆڵه‌ به‌ئه‌مه‌كه‌كانی خزمانی قه‌ره‌وه‌یس، له‌ خه‌باتی بێوچانیان له‌ سه‌رجه‌م شۆڕشه‌ یه‌ك به‌دوایی یه‌كه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و شۆڕشی نوێ به‌تایبه‌تی، تا گه‌یشتن به‌ راپه‌ڕین و له‌ قۆناغی پاش ئازادی و له‌ سه‌رده‌می حوكمڕانیشدا جێده‌ستیان له‌ بنیاتنانی نیشتماندا به‌رز نرخاندو پێیڕاگه‌یاندن به‌هه‌مان جۆش و خرۆشی كوردایه‌تیتانه‌وه‌ له‌ خه‌باتی داهاتووی شارستانی سه‌رده‌مدا له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌شداربن و ده‌نگ به‌ لیسته‌كه‌ی خۆتان لیستی (162) بده‌ن.

دواتر له‌گه‌ڵ گه‌نجانی بازیاندا كۆبوه‌وه‌و بۆ پشتیوانی له‌ لیستی به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌نجان داوای له‌ ته‌واوی گه‌نجانی بازیان كرد ده‌نگه‌كانیان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن و ڕۆژی ده‌نگدان له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ ده‌نگدانتان به‌ لیستی (162)ی شه‌هیدان و بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانی گه‌لی كورد به‌ لیستی سه‌وزی یه‌كێتی سندوقه‌كان سه‌وزپۆش بكه‌ن.

PUKmedia شوان كه‌ریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket