riklam

له‌ رۆژی كرێكاراندا پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی ده‌كرێته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 02:42 PM - 2018-05-01
.

.

له‌ مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری زانكۆی سلێمانی پێشگایه‌كی كاری ده‌ستی ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ داهاته‌كه‌ی بۆ كاری خێرخوزای ده‌بێت.

له‌باره‌ی پێشانگاكه‌وه‌ شانازی مه‌لا حه‌سه‌ن كه‌ كاره‌ ده‌ستییه‌كانی ئاماده‌كردوه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ساڵانه‌ ئه‌م پێشانگایه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌و سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌شی بۆ كاری خێرخوازی به‌كاری ده‌هێنم.

وتیشی: پێشانگاكه‌ ئه‌مڕۆ 1-5-2018  سه‌عات 4ی عه‌سر، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی كرێكارندا له‌ مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری زانكۆی سلێمانی له‌سه‌رو باخی گشتی ده‌كرێته‌وه‌و بڕیاریشه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت.

راشیگه‌یاند: كاره‌كان سه‌رجه‌میان له‌ به‌ردو كریستاڵ دروستكراون و به‌ نرخێكی زۆر هه‌رزان ده‌فرۆشرێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوو لاوه‌ خزمه‌ت بگه‌یه‌نین، یه‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی كاری ده‌ستییه‌كه‌ ده‌كڕن به‌ نرخێكی هه‌رزان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، دووه‌میش ئه‌و داهاته‌ی له‌و ئیشه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ كاری خێرخوازی به‌كار ده‌هێنرێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket