riklam

شوكری خوا بكە

بابەتی گۆڕاو 02:17 PM - 2018-05-01
.

.

شوكری خوا بكە

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× ئەمریكا مایك ئەكات بە وەزیر ئێمە ئەیكەین بە یەخەی موزیعەوە.
× جاران چەكیان دروست ئەكرد بۆ ئەوەی شەڕی پێ‌ بكەن، ئێستا شەڕ هەڵئەگیرسێنن بۆ ئەوەی چەك بفرۆشن.
× نیچە ئەڵێ‌ فەرقی ئینسان و مانگا ئەوەیە مانگا ئەزانێ‌ چۆن بژی.
× كورد نییە خزمێكی ئاسایش نەبێ‌.
× جۆرێك بژی كە فریشتەی سەر شانی راستت ئۆڤەرتایم وەربگرێت و ئەوەی سەر شانی چەپت بە فائیض بنووسرێ‌.
× ژنی كورد كە ئەتۆرێ‌ چێشتەكە لێ‌ ئەنێ‌ بەڵام خۆی نایخوا.
× كە گەیشتیتە خاریج نیشتمانت بیرنەچێ‌، هەموو سەری سەعاتێك شوكری خوا بكە كە نەجاتت بوو لێی.
× بە دكتۆرم وت تۆ بڵێی كەئابەم نەبێ‌؟ وتی چۆن نیتە خۆ لە ماڵدیف ناژیت.
× ئیحتیمالی ئەوەی لیستی هاوپەیمانی لە بادینان یەكەم بێ‌، بەقەد ئیحتیمالی ئەوەیە من ببم بە مودەڕیبی بەرشەلۆنە.
× كورتەی هەواڵەكانی هەرێم: شەڕەدەنووك.
× ئینسان هەتا بچووك نەبێ‌ گەورە نابێ‌.
× ئەگەر بەحسابی ئامارە غەڵەتەكانی بێ‌ وەزیری سامانە سروشتییەكانە.
× كابرا ئەوەندە موسەقەفە بە باوێشك ئەڵێ‌ یۆگای دەموچاو.
× ئینسانی ئاقڵ دوو شت ناشكێنێ‌: دڵی ژن و پۆرتی پیاو.
× هەرگیز متمانە بە كەسی نەباتی مەكە، كەسێك بتوانێ‌ واز لەو گۆشتە خۆشە بێنێ‌ بە ئاسانی واز لە تۆش دێنێ‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket