ئێل كلاسیكۆی كوردی نمایش ده‌كرێت
ئەدەب وهونەر 09:30 AM - 2018-05-01.
مه‌نووچێهر جیهانی ـ فیلمی سینه‌مایی "ئێل کلاسیکۆ" له ده‌رهێنانی "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" له لایه‌ن بینه‌رانی به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م"ی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر پێشوازیی لێ‌کرا.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، به‌شی "زه‌نگی حه‌وته‌م" The 7th Hour سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به نمایش کردنی حه‌وت فیلمی بڵیندی سینه‌مایی و چوار کورته فیلم کاری خۆی ده‌ست پێ‌کرد و له‌م به‌شه‌دا فیلمی بڵیندی سینه‌مایی "ئێل کلاسیکۆ" El clásico له ده‌رهێنانی "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" و به‌رهه‌می وڵاتانی عێراق و نه‌رویج له لایه‌ن بینه‌رانی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له سینه‌ماکانی تاران پێشوازیی لێ‌کرا.
له لاپه‌ڕه‌ه‌ی بڵاڤۆکه‌کانی رۆژانه‌ی تایبه‌تی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، نمایش کردنی فیلمی سینه‌مایی "ئێل کلاسیکۆ"ی "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" له به‌شی لاوه‌کیی تایبه‌ت به قوتابیاندا به مانشێته‌کانی "کوردستان، ئیسپانیا، لالیگا و خه‌ونه وه‌دینه‌هاتووه‌کان"، "مه‌ترسییه‌کانی ئه‌وینداری" بابه‌ت و ره‌خنه‌ی پۆزه‌تیڤ سه‌باره‌ت به‌و فیلمه کوردییه نووسراوه.
فیلمی کوردی "ئێل کلاسیکۆ" که چیرۆکی "ئالان" و براکه‌ی ده‌گێڕێته‌وه که له کوردستانی عێراقه‌وه به‌ره‌و ئیسپانیا وه‌ڕێده‌که‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی که یاریزانی خۆشه‌ویستی خۆی "کریس رۆناڵدۆ" ببینێت. ئه‌و فیلمه له فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی فیلمی نه‌رویج، خه‌ڵاتی باشترین فیلم و له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دوبه‌ی خه‌ڵاته‌کانی باشترین فیلمی چیرۆکی و باشترین ده‌رهێنان و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی بۆ هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا به دیاری هێنا.
ساڵی 2016ی زایینی بۆ به‌شداریی له به‌شی فیلمه‌کانی زمانی بیانی بۆ هه‌شتاونۆهه‌مین خولی خه‌ڵاتی ئۆسکار ناردراوه، به‌ڵام له به‌شی کێبڕکێ وه‌رنه‌گیرا. "ئێل کلاسیکۆ" ده‌سته‌واژه‌یه‌کی وه‌رزشییه، به رکابه‌رییه‌کانی که له نێوان دوو یانه‌ی تۆپی پێی بارسێلۆنا و رێئاڵی مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌ڵێن "ئێل کلاسیکۆ"؛ ئه‌و یارییانه‌ی که لایه‌نگرانی هه‌ر دوو یانه‌که کۆ ده‌کاته‌وه و هه‌رده‌م میلیۆنان که‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ بینینی داده‌نیشن. ئه‌م کێبڕکێیانه پاشه‌که‌وتی چیرۆک و ناوێکه که "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" بۆ دوایین فیلمی خۆی هه‌ڵیبژاردووه.
"ئێل کلاسیکۆ" فیلمێکی جاده‌ییه سه‌باره‌ت به دوو برا که بۆ وه‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانیان گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. "ئالان" و "شیروان" دوو برای کورته‌باڵان که نیشته‌جێی به‌شی هه‌ورامانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقن. ئه‌وان به جۆش و خرۆشه‌وه یارییه‌کانی بارسێلۆنا و رێئاڵی مه‌درید ده‌بینن و یانه‌کانی خۆشه‌ویستی خۆیان هان ده‌ده‌ن. ئالان خه‌ونی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ کچێکی باڵابه‌رز به ناوی "گۆنا" هه‌یه، به‌ڵام "جه‌لال" باوکی کچه‌که به توندی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م زه‌ماوه‌نده ده‌کات. جه‌لال که ته‌واو لایه‌نگری یانه‌ی رێئاڵی مه‌دریده، جووتێک که‌ڵاشی به لۆگۆی رێئاڵی مه‌درید بۆ ئه‌ستێره خۆشه‌ویسته‌که‌ی "کریستیانۆ رۆناڵدۆ" دووریوه و هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه که رۆژێک له رۆژان ئه‌و کڵاشه به ده‌ستی ئه‌م یاریزانه پۆرتۆگاڵییه بگه‌یه‌نێت. ئالان کڵاشه‌کان ده‌دزێت و له‌گه‌ڵ براکه‌ی شیروان، سواری ماتۆڕێکی چوار ته‌گه‌ری ده‌بن و به‌ره‌و سه‌فه‌رێکی نایاسایی و پڕ له مه‌ترسی وه‌ڕێده‌که‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی که ره‌نگ بێت جه‌لال به ئاواته له‌مێژینه‌که‌ی بگه‌یه‌نن و بتوانن ره‌زامه‌ندیی ئه‌و بۆ زه‌ماوه‌ندی ئالان له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌و ئامانجه‌که‌ی که گه‌یشتن پێی به له‌به‌ر چاو گرتنی کورته‌باڵا بوونی خوازبێنیکه‌ر کارێکی ئاسان نییه.
هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکار "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا" له‌دایکبووی شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ساڵی 2000 له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ وڵاتی نه‌رویج کۆچیان کرد. ئه‌و له دوای کۆتایی هاتنی خوێندنه‌که‌ی له به‌شی ده‌رهێناندا له ساڵی 2011ی زایینی یه‌که‌مین فیلمی بڵیندی خۆی به ناوی "دڵی سوور" که درامێکی ئه‌ویندارانه‌یه به ته‌وه‌ری بابه‌تی مافه‌کانی ئافره‌تان به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌و دوای چێ‌کردنی به‌ڵگه‌فیلمێک به ناوی "ترسی ژنان له داعیش" له ساڵی 2015ی زایینی دووهه‌مین فیلمی چیرۆکیی خۆی به ناوی فیلمی سینه‌مایی "ئێل کلاسیکۆ" به‌رهه‌مهێناوه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23