riklam

سه‌عدی پیره‌: یه‌كێتی قه‌رزاری كاكه‌ییه‌كانه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:10 AM - 2018-05-01
.

.

لە میانی دیدار و بەسەرکردنەوەکانیدا ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردن لە دەڤەری بادینان و موسڵ بەیاوەری نەسڕوڵا سورچی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی رێکخستنت نەینەوا و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ، سەردانی گوندی وەردەکی سەربەقەزای حەمدانیەی کرد و سەرەتا سەردانی ماڵی بەرێز سەید پاشای ئاغای کاکەیی کرد و دەست لە ملانی توندیان ئاماژەی دۆستایەتی سەعدی پیرە و سۆز و خۆشەویستی بۆ یەکێتی و هەڤاڵ مام جەلال دەرخست .

دواتر لە پێشوازییەکی بەرفراوانی ئاپۆڕای خەڵکی سنورەکە ، سەعدی ئەحمەد پیرە هۆڵی شەهیدانی کاکەیی کردەوە کە سەرەتا بەبڕیاری هەڤاڵ سەرۆک مام جەلال دروست کرابوو ، دوای خاپور بووینیشی لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لەسەر ئەرکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نۆژەن کرایەوە ،  سەرتا غازی کاکەیی لێپرسراوی کۆمیتەی حەمدانیە ئاماژەی بەوەدا کە لەساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥ کە سەعدی ئەحمەد پیرە لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵ بوو دەیان وسەدان کار و پرۆژە بۆ کاکەییەکانی جێ بەجێ کرا، هەر لە دروستکردنی مەزاری سەید هەیاس و هاوکاری ساڵانەی قوتابخانەکان و دابین کردنی مۆلیدە بۆ گوندەکانیان و یەکێتی هەمیشە تاکە حزب بووە کە هاوکاری کاکەییە کانی کردبێ ، بۆیە ئێمەی کاکەیی هەردەم قەرزاری یەکێتی و هەڤاڵ سەرۆک مام جەلال-ین ، دیارە لە شەڕی داعشدا سەرەتا کاکەییەکان ١٩ی شەهیدیان دا .

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژەی بە ڕۆل و خەبات و دڵسۆزی کاکەییەکان دا و وتی ئەگەر ئێوە جارێک قەرزاری یەکێتی بن ، یەکێتی سەد جار قەرزاری ئێوەیە ، ئێمە سەرۆک مام جەلال فێری کردووین خزمەتکاری ئێوە بین ، سەعدی پیرە رایگەیاند لەسەرجەم هەڵبژاردنەکاندا یەکێتی لەناو کاکەییەکاندا دەنگی یەکەمی هێناوە و دەبێ ئەمجارەش هەر وابێ ، دیارە ئاڵای سەوزی سەربانەکانی ئێوە دەنگی یەکەمی یەکێتی مسۆگەرکردووە ، یەک دەنگ هاواریان کرد وەفاداری ڤۆ سەرۆک مام جەلال و سەرخستنی لیستەکەی یەکێتی (١٦٢) .

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket