riklam

مەڵبەندی سۆران: لیستی 162 سەردەخەین

ی.ن.ک‌‌ 07:50 PM - 2018-04-30
.

.

لەكۆمیتەی چۆمان كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی لقی سۆران و لیژنەی پێشمەرگە دێرینەكانی چۆمان بەئامادەبوونی ئاسۆس عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی شەشی سۆران و جێگرانی و لیوا هاشم جێگری هێزەكانی 70 و عەبدوڵڵا بۆرو لیوا سەردار چاوشین و لیوا رەسوڵ قەندەو لیوا كاكە شێخ و ژمارەیەك لە كاندیدانی لیستی 162 (ی.ن.ك) كۆبونەوەیەكی فراوانیان رێكخست.

كۆبونەوەكە بەوتاری ئاسۆس علی دەستیپێكردو وتی: بەڵێنی ئێمە رێ و رێبازی مامی گەورەمانەو كۆڵ نادەین و راناكەین، بەزمانی چەپكە گوڵەكە سیاست دەكەین و بەئازایەتی ئێوەی پێشمەرگە خەڵك و خاكمان پارێزراوە.

 وتیشی: ئەمڕۆ پرۆسەیەكی گرنگ لە پێشمانە، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێویستە تیمێكی بەهێزی لیستی 162 سەربخەین بۆ ئەوەی متمانە بەدەستبێنینەوە وەك سەردەمی كاریزمای گەلەكەمان مامی گەورە.

 دواتریش كاندیدان كارنامەی خۆیان پێشكەشكردو فەرماندەكانی ئامادە بوو دووپاتیان كردەوە هەر كات پێویست بكات لە سەنگەرەكانی پێشەوە ئامادەن بە گیانی خۆیان سەرو ماڵی خەڵكی كوردستان بپارێزن.

PUKmedia 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket