riklam

دەنگم بەنێ‌

بابەتی گۆڕاو 04:49 PM - 2018-04-30
.

.

دەنگم بەنێ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌

بە وەعد گوێتان كەڕ ئەكەم
داعش هات هەر خۆم شەڕ ئەكەم
دەنگم بەنێ‌ خێرتان ئەگات
خۆشترین سواڵ سواڵی دەنگە
زۆر لە مێژە
من خەریكی ئەم خەڕەكەم
*****
دەنگم بەنێ‌
خەونی رەنگاوڕەنگی گەنجم
بۆ عەمەلیات وەكو بەنجم
دەنگم بەنێ‌
من لە سوئالی ئیحراجا
وەستای رەنجم
*****
دەنگم بەنێ‌
ئەوان چاویان بۆ بینینە
ئێمە گریەو فرمێسك رشتن
دەنگم بەنێ‌
دەنگی ئێوە یەعنی نەخێر
لە سەیرانا
بۆ خۆڵڕشتن
*****
ئەگەر ئێوە دەنگم بەنێ‌
مەعاشتان ئەكەم بە دەبڵ
ورگی ناحەزتان بە تەڵڵ
جامتان بۆ ئەكەم بە سەتڵ
خورما ئەڕوێنم بە شەتڵ
*****
من ڵاشماوەی رەنجە خەسارەكەی ئێوەم
وەك نانەوا
وەكو دەلاك
موعەدەل هەروا بە ڵێوەم
عەینەن گەڵای رجاكانتان
زەردە شێوەم
دەنگم بەنێ‌
تا دوعاتان موستەجاب بێ‌
ژن و كچتان بە حیجاب بێ‌
*****
دەنگم بەنێ‌
دەنگتان سوڵتان و غازییە
خۆی عادیلترین قازییە
قیروسیا بكەو دەنگم بەرێ‌
مەڵێ‌ ویژدان
ناڕازییە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket