riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: یه‌كێتی ھاوسه‌نگی ھێزی پاراستووه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:55 PM - 2018-04-30
.

.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ھه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی لیستی 162 ی یه‌كێتی له‌ كه‌لار به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ وتارێكیدا رایگه‌یاند: یه‌كێتی ھاوسه‌نگی ھێزی له‌ ھه‌رێمی كوردستان و عیراق پاراستووه‌.

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كه‌لار به‌شداری له‌ ھه‌ڵمه‌تی بانگشه‌ی ھه‌ڵبژاردنی له‌ لیستی 162 ی یه‌كێتی كرد و له‌وتارێكدا رایگه‌یاند: یه‌كێتی ھاوسه‌نگیی ھێزی له‌ ھه‌رێمی كوردستان و عیراق پاراستووه‌ و پێویسته‌ ھه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانیش یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی نیشتمانی كورد بپارێزن.

وتیشی: بۆ به‌دیھێنانی دیموكراسی و ئاڵۆگۆڕی ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌نگدان، یه‌كێتی قوربانیی زۆری داوه‌ و له‌و پێناوه‌شدا رووبارێكی خوێنی بۆ دیموكراسی به‌خشیوه‌.

داواشیكرد، ھه‌مووان كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket