riklam

گه‌رمیانییه‌كان پشتگیری له‌ لیستی 162 ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 10:56 AM - 2018-04-30
.

.

به‌ ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیدانی لیستی 162 ی یه‌كێتی له‌ قه‌زای كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مڕۆ 30-4-2018، به‌ ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و چه‌ندین به‌رپرسی حزبی یه‌كێتی و به‌شێك له‌ كاندیدانی 162 ی یه‌كێتی كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیدانی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا حه‌مه‌ چاوجوان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11 ی رێكخستنی گه‌رمیان وته‌یه‌ه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان هه‌رله‌ مێژه‌وه‌ لانكه‌ی شۆڕش و قوربانیدان بووه‌ بۆ كوردستان و یه‌كێتی له‌سه‌رده‌می ئێستاشماندان به‌ ده‌یان شه‌هیدی له‌ شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش بۆ ئازادی و به‌رگریكردن له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان به‌خشیوه‌.

وتیشی: خه‌ڵكی نیشتمان په‌روه‌ری گه‌رمیان وه‌ك چۆن هه‌میشه‌ به‌رگیكاو قوبانی ده‌ربووه‌ بۆ گه‌ل و نیشتمان و یه‌كێتی ئه‌مجاره‌ش له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ یه‌كێتیی و نیشتمانیی كوردستان و كاندیدانی لیستی 160 لیستی خوێنی شه‌هیدان سه‌ربخه‌ن، هه‌مووتان ده‌نگ به‌لیسته‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بده‌ن.

دواتر كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: خه‌ڵكی خۆراگرو نیشتمان په‌روه‌ری گه‌رمیان هه‌میشه‌ پارێزه‌ری خاك و نیشتمان بووه‌و له‌و پێناوه‌دا قوربانیداوه‌و خه‌باتی كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ی شانازییه‌ بۆ یه‌كێتی و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌.

 وتیشی: وه‌ك چۆن ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان هه‌میشه‌ قه‌ڵایه‌كی به‌هێزبووه‌ بۆ یه‌كێتی و ئه‌مڕۆش له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگ به‌ لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن و كاندیده‌كانی لیستی 162 ی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی عیراق سه‌ر بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تیمێكی به‌هێز ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ین، تاكو به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستوری و یاساییه‌كانتان بكه‌ن له‌ به‌غدا.

PUKmedia تایبه‌ت          

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket