ساڵحی: سینه‌مای ئێران ده‌توانێت یارمه‌تی سینه‌مای جیهان بدات
ئەدەب وهونەر 08:11 PM - 2018-04-29.
وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری: سینه‌مای ئێران ده‌توانێت یارمه‌تی سینه‌مای جیهان بدات
"عه‌باس ساڵحی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی ئێران گوتی: نزیکه‌ی 120 ساڵه‌بوونی سینه‌مای ئێران، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی بۆ سینه‌مای ئێران هێناوه‌ته ئاراوه که سینه‌مای ناوچه‌که و سینه‌مای ئاسیا و ته‌نانه‌ت له بواره‌کانی سینه‌مای جیهانی به ئه‌زموونێکی پیشه‌ییه‌وه بڕواننه سینه‌مای ئێران.
"عه‌باس ساڵحی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی ئێران سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی سینه‌ماکارانی ناوداری جیهان له سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، گوتی: سینه‌مای ئێران هه‌لێکه بۆ بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێرانی، به‌و ئه‌زموونه دوور و درێژه‌ی که سینه‌مای ئێران هه‌یه‌تی و ئه‌و به‌رهه‌مه فراوانه‌ی که سینه‌مای ئێران ئاماده‌ی کردووه و ده‌یکات. هاتوچووی سینه‌ماکارانی بیانی بۆ فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر؛ له چه‌ند لایه‌نه‌وه، هه‌لێکی بۆ سینه‌مای ئێران پێکهێناوه و ده‌یهێنێت. لێره‌دا خاڵێک ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی به‌شداری و ئاماده‌بوونی ئێران له بازاڕه‌کانی جیهانیی فیلمه؛ ئه‌وه‌ی که سینه‌مای ئێمه ئه‌گه‌رچی له بواری به‌رهه‌مهێنانه‌وه به نسیبه‌ت وڵاتانی ناوچه‌که و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌زموونێکی دوور و درێژی هه‌یه و به‌رهه‌م گه‌لێكی به‌رزتری هه‌یه، به‌ڵام که‌شوهه‌وای ئاماده‌بوونه‌که‌ی له بواری نێونه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی ئابووریی سینه‌مادا نه‌وه‌ک له چوارچێوه‌ی ئابووریی فێستیڤاڵه‌وه ئه‌و شته‌ی که له ئاستی سینه‌مای ئێران دایه، رووی نه‌داوه.
ساڵحی هه‌روه‌ها گوتی: سروشتییه که فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر و ئاماده‌بوون و هاتوچووی ئه‌و بیانییانه‌ی که له‌م بواره‌دا کاریگه‌رییان هه‌یه، ده‌توانێت به ئابووری سینه‌مای ئێران له بواری بازاڕه‌کاندا یارمه‌تیده‌ر بێت. هه‌روه‌ها به‌شداریی سینه‌ماکارانی بیانی له که‌شوهه‌وای فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جردا بۆ وتووێژی هاوبه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت؛ ئه‌و وتووێژه هاوبه‌شانه‌ی که هه‌م له بواری فێرکاری و هه‌میش له بواری به‌رهه‌مهێنانه‌وه، ده‌توانێت یارمه‌تیده بێت که هه‌م سینه‌مای ئێمه ئاستی به‌رزتر بێته‌وه و هه‌م سینه‌مای جیهانی له ده‌فرایه‌تی پیشه‌یی سینه‌مای ئێران زیاتر له رابردوو ئاگادار ببێت. له‌وه ده‌چێت که هه‌م له بواری بازاڕ و هه‌میش له بواری چێ‌کردنی فیلم به شێوه‌یه‌کی پیشه‌یی له سینه‌مای ئێران‌دا و ئه‌و یارمه‌تییه‌ی که سینه‌مای ئێران به سینه‌مای جیهانی ده‌دات، ئه‌م هاتوچوویانه ده‌توانێت یه‌کجار کاریگه‌ر بن.
وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی ئێران سه‌باره‌ت به جه‌ژنی 120 ساڵه‌بوونی سینه‌مای ئێران گوتی: ئه‌وه‌ی که سینه‌مای ئێران تا ڕاده‌یه‌ک هاوکات له‌گه‌ڵ سینه‌مای جیهانی له‌دایک بووه؛ یه‌کجار گرینگه. ئه‌وه‌ی که ئێمه مێژوویه‌کی کۆنمان له بواری سینه‌مادا به ته‌مه‌نی سینه‌مای جیهان و له‌دایکبوونی سینه‌ما له دونیادا هه‌یه. ئه‌گه‌رچی له‌م نێوه‌نده‌دا، هه‌ڵکشان و داکشانیش بووه و ئه‌وه‌ی که یه‌که‌مین فیلمی بڵیندی سینه‌مایی ئێمه زیاتر له 80 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چێکراوه و شتگه‌لێکی له‌م بابه‌ته، بۆ خۆی ده‌توانێت بۆ جیهان مانای هه‌بێت که سینه‌مای ئێرانی سینه‌مایه‌که به ئه‌زموونێکی به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له 100 ساڵ و له‌دایکبوونی سینه‌مایه‌کی زیاتر له 80 ساڵ. ئه‌وه‌ی که نزیکه‌ی 120 ساڵه‌بوونی خودی زاتی سینه‌ما و زیاتر له 80 ساڵ به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مای چیرۆکیی بڵیند ئه‌م ئه‌زموونه‌ی بۆ سینه‌مای ئێران هێناوه‌ته ئاراوه که ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت که سینه‌مای ناوچه‌که و سینه‌مای ئاسیا و ته‌نانه‌ت له بواره‌کانی سینه‌مای جیهانی به ئه‌زموونێکی پیشه‌ییه‌وه بڕواننه سینه‌مای ئێران.
"عه‌باس ساڵحی" سه‌باره‌ت به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له راگه‌یاندنه جۆراوجۆره‌کانی جیهان، گوتی: له‌وه ده‌چێت ئه‌م رووداوانه‌ی که له فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر دێته ئاراوه، به دڵنیاییه‌وه گروپی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و به تایبه‌ت راگه‌یاندنه نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌ی گرینگی هه‌یه. ئه‌م رووداوانه ئه‌گه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ یه‌ک گروپی به‌هێزی په‌یوه‌ندییه بیانییه‌کان به گشتی و به شێوه‌ی تایه‌بتی له بواری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاوێته نه‌بێت؛ ئه‌و ئامانجانه‌ی که بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه له‌به‌ر چاو گیراوه، به باشی نایه‌ته ئاراوه. ئه‌وه‌ی که هۆگرانی سینه‌ما له لایه‌که‌وه و له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌وانه‌ی که به دوای ئه‌وه‌وه‌ن که له سینه‌مای ئێران ناسیاوییه‌کی زیاتر په‌یدا بکه‌ن؛ فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به یارمه‌تیی ئه‌م گروپه، ده‌توانێت خۆی زیاتر بناسێنێت و من سوپاسی هه‌موو دۆستانی گروپی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ده‌که‌م و به هه‌مووی ئه‌وان ده‌ڵێم خودا پشتیوان و یارمه‌تیده‌رتان بێت.
سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکه‌لێوه تا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی به ده‌بیریی "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia مه‌نسوور جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23