riklam

قوباد تاڵه‌بانی: دوای هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و كۆنگره‌ ده‌چین

ی.ن.ک‌‌ 04:29 PM - 2018-04-29
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

قوباد تاڵه‌بانی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی له‌ به‌كره‌جۆ به‌سه‌ر كرده‌وه‌و وتی: داوا له‌ لایه‌نگرانی یه‌كێتی و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ رۆژی 12-5-2018 به‌ ده‌نگه‌كانیان سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كێتی تۆمار بكه‌ن، تا تیمه‌ به‌هێزه‌كه‌مان له‌ به‌غداوه‌ داكۆكی له‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن.

وتیشی: دوای هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی به‌ره‌و كۆنگره‌ ده‌ڕوات و جارێكی دیكه‌ خۆی نوێ ده‌كاته‌وه‌و خوێنی نوێ ده‌هێنێته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌.

قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: گڕوتینی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌بین بۆ لیسته‌كه‌ی مام گه‌شبینم، چونكه‌ شه‌پۆلێكی سه‌وز كوردستانی داپۆشیوه‌و ئه‌وه‌ش وه‌ڵامێكی جدییه‌ بۆ ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یان وت یه‌كێتی نه‌ماوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket