riklam

قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی مام ده‌بێت

ی.ن.ک‌‌ 01:39 PM - 2018-04-29
.

.

قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: تیمیه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ به‌غدا درێژه‌پێده‌ری ڕێگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بن.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29-4-2018 قوباد تاڵه‌بانی له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی لیستی 162 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گه‌یشته‌ ناحیه‌ی بازیان و له‌ناو جه‌ماوه‌ری سه‌وزپۆشی یه‌كێتی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

قوباد تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی ڕابردوویه‌كی پڕ له‌شانازیی هه‌یه‌ و ئاینده‌یه‌كی گه‌شاوه‌شی ده‌بێت و ئه‌مه‌ هه‌مان ڕێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال، ڕێبازی مام جه‌لال ڕێبازه‌ دروسته‌كه‌یه‌ و تیمه‌كه‌ی یه‌كێتی كه‌ ده‌چێت بۆ به‌غدا درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بن.

وتیشی: له‌ به‌غداوه‌ كێشه‌ی مووچه‌ و بودجه‌ و سنووری كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و كێشه‌چاره‌نووسسازه‌كان له‌به‌غداوه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن و هه‌ر له‌وه‌ێشه‌وه‌ ده‌توانین ئارامی و گه‌شه‌پێدان به‌ده‌ستبهێنین.

قوباد تاڵه‌بانی داوای له‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كرد كه‌ به‌ ده‌نگدانی خۆیان سه‌ری یه‌كێتی به‌رز كه‌نه‌وه‌ و پیلانی نه‌یاران پۆچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket