قوباد تاڵه‌بانی: له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان وه‌ڵامی نه‌یاران ده‌ده‌ینه‌وه
ی.ن.ک 10:42 AM - 2018-04-29.
قوباد تاڵه‌بانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت له به‌غداوه ده‌توانین كێشه‌ی مووچه‌چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانمان بپارێزین.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 29-4-2018 قوباد تاڵه‌بانی به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ناساندنی كاندیده‌كانی لیستی 162 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ .
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وته‌یه‌كدا داوای له لایه‌نگر و ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كرد به گوڕ و تینه‌وه به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بچن و ده‌نگ به ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بده‌ن.
پاش قوباد تاڵه‌بانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: له‌به‌غداوه ده‌توانین كێشه‌ی مووچه و چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌ر له به‌غداشه‌وه ده‌توانین ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانمان بپارێزین و له‌په‌رله‌مانی عیراقه‌وه ده‌توانین سنوور كوردستان دیاری بكه‌ین و مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكه‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت پیلانه له‌دژی یه‌كێتی وتیشی: ده‌بێت ئێوه به ده‌نگه‌كانتان هه‌موو ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كی و پیلانانه‌ی كه نه‌یارانی یه‌كێتی له‌دژی یه‌كێتی گرتۆیانه‌به‌ر پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان وه‌ڵامی نه‌یاران بده‌نه‌وه.
وتیشی: یه‌كێتی ته‌نها یه‌ك مونافسی هه‌یه و ئه‌ویش خودی یه‌كێتییه، وه‌رن یه‌كێتی له‌ناوه‌وه ئاشت بكه‌نه‌وه، بیسه‌لمێنن كه یه‌كێتی ته‌نها موڵكی یه‌كێتییه‌كان نییه و حزبی هه‌مووانه، هه‌ر وه‌ك چۆن توانیتان به‌عس و داعش بشكێنن ئاواش ده‌توانن نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی تێكبشكێنن.
سه‌باره‌ت به ڕێبازی مام جه‌لالیش وتی: ڕاسته من كوڕی مامم ، به‌ڵام مام جه‌لال مامی هه‌مووتان بوو، هه‌ربۆیه ڕێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال ون ناكه‌ین و ئێوه‌ش ڕێگه ناده‌ن كه ڕێبازه‌كه‌ی ون بێت.
PUKmedia تایبه‌ت
فۆتۆ:عەدنان كەمال
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27