قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ندێك لایه‌ن بۆ په‌رده‌پۆشكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كانیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كێتی
ی.ن.ک 04:42 PM - 2018-04-28.
ئه‌مڕۆ 28-4-2018، به مه‌به‌ستی پاڵپشتی له ھه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی له به‌رده‌م لایه‌نگرو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له قه‌زای پێنجوێن كۆبووه‌وه‌و له وته‌یه‌كیشدا رایگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌رده‌م پیلانی ناحهزانیدایه، بۆیه ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هێڵین پیلانی ناحه‌زان و دوژمنانی یه‌كێتی سه‌ربگرێت به‌ره‌و رووی ده‌وه‌ستینه‌وه، كه ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر خستنی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی ده‌بێت له هه‌ڵبژاردندا.
قورباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: لیستی 162 لیستی سه‌رۆك مام جه‌لاله لیستی خوێنی شه‌هیدانه، لیستی ئه‌و جه‌ماوه‌ره نیشتمان په‌روه‌ره‌ی گه‌له‌كه‌مانه بۆیه به‌سه‌رخستنی ئه‌و لیسته تیمێكی به‌هێزی وا ده‌نێرینه به‌غدا كه شه‌ڕی ده‌ستورو مافه‌كانمان ده‌كه‌ن له‌وێ.
هه‌روه‌ها وتی: لیستی 162 كارده‌كات بۆ بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كه یه‌كێتی له سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌دات و خه‌باتی بۆ كردوه، وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكی تۆكمه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌و به‌ره‌و رووی سه‌رجه‌م پیلان و هێرشه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و پیلانانه به ده‌نگدان به لیستی 162 ی یه‌كێتی ده‌بێت بۆیه پێویسته هه‌موومان رۆژی ده‌نگدان بچینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 162 ی یه‌كێتی بده‌ین، بۆئه‌وه‌ی تیمێكی به‌هێز بنێرینه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌ستورو مافه‌كانمان بكه، شه‌ڕ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا بودجه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌رێمدا نه‌سه‌پێنێت.
وتیشی: راسته گلی و گازنده هه‌یه‌و ناعه‌داله‌تی تا{اددهیهك هه‌بووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مڕۆ ئه‌وانه وه‌لابنێین و بچینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و گله‌ی و ره‌خنه‌كانمان بخه‌ینه دوای هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ به لیستس 162 ی یه‌كێتی بده‌ین.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ندێك لایه‌ن و ناحه‌زی یه‌كێتی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كانیان هێرشی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كێتی، ئێمه پێیان ده‌ڵێین پیلان و هێرشه‌كانتان پوچ و بێ سود ده‌بێت ئه‌وه یه‌كێتییه كه خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی دڵسۆز‌و به ئه‌مه‌ك و نیشتمان په‌روه‌ره‌و هۆشیاره‌و هه‌موو راستییه‌كان ده‌بینێت و ده‌زانێت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23