riklam

قوباد تاڵه‌بانی: ده‌یسه‌لمێنین كه‌ یه‌كێتی ئاینده‌ی ئه‌م گه‌له‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:05 PM - 2018-04-28
.

.

قوباد تاڵه‌بانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له‌ شاری ھه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌یسه‌لمێنین یه‌كێتی ته‌نھا حزبی یه‌ك ناوچه‌ و شار نییه‌، به‌ڵكو ده‌یسه‌لمێنین كه‌ یه‌كێتی ئاینده‌ی ئه‌م گه‌له‌یه‌.

 ئه‌مڕۆ28-4-2018، به‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتی له‌ ھه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی له‌ ھۆڵی بۆنه‌كانی شاری ھه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی نوێی رێكخستنی شاره‌زووی یه‌كێتی له‌ ھه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌رده‌م لایه‌نگرو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كۆبووه‌وه‌و له‌ وته‌یه‌كیشدا رایگه‌یاند: دووپاتی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی ئه‌و ھێزه‌یه‌ سه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و به‌ره‌و ئاماجێكی جوان و ئانیده‌یه‌كی گه‌ش ده‌بات.

راشیگه‌یاند: ئێوه‌ به‌رده‌وام بن و یه‌كێتی سه‌ر ده‌كه‌وێت، له‌ دوای ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه‌ به‌ره‌و كۆنگره‌ ده‌ڕۆین و بیری خه‌ڵكی ده‌ھێنینه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی ته‌نھا حزبی یه‌ك شارو یه‌ك ناوچه‌ نییه‌، به‌ڵكو ده‌یسه‌لمێنین كه‌ یه‌كێتی ئاینده‌ی ئه‌م گه‌له‌یه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket