riklam

رێبوار ته‌ها: كه‌ركوك له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازدایه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:22 PM - 2018-04-28
.

.

لیستی 162 یه‌كێتی لیستی كوردانی كه‌ركوك و هه‌مووان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و لیسته‌ هه‌وڵبده‌ن چونكه‌ لیستی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28-4-2018 ڕێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی 162 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پارێزگای كه‌ركوك له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیده‌كانی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م دۆخه‌ تێده‌په‌ڕیت و ئاوه‌دانی شاره‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌و هێزه‌ی كه‌ ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ ده‌هێنێت ئاراوه‌ هێزی ده‌نگدانی ئێوه‌یه‌، ده‌نگبده‌ن به‌ لیسته‌كه‌ی مام لیستی 162یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

 وتیشی: له‌ئێستادا گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی و موئامه‌ره‌ی گه‌وره‌ دایه‌ و نه‌یاره‌كانمان له‌هه‌وڵی لاوازكردنی ده‌نگی گه‌له‌كه‌مان دان، بۆیه‌ باشترین وڵام بۆ دوژمنان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌ شكستخواردووه‌كانیان ده‌نگدانی ئێوه‌یه‌ و هاونیشتمانیان وشیاركه‌نه‌وه‌ له‌ ده‌نگدانیان له‌ ڕۆژی 12 ئایار دا، چونكه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چاره‌نووسسازه‌ و ده‌بێت به‌شدار بین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئێمه‌ گومانمان نییه‌ له‌ دڵسۆزی ئێوه‌ كه‌ خه‌باتی خه‌باتی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگانه‌تان كردووه‌ و داواتان لێده‌كه‌ین هه‌وڵی سه‌رخستنی لیستی 162 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن كه‌ لیستی كوردانی كه‌ركوكه‌،ڕۆژ ده‌نگدان بكه‌ن به‌ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌له‌كه‌مان.


PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket