riklam

قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی رێ له‌ قوماركردن به‌چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان ده‌گرێت

ی.ن.ک‌‌ 11:37 AM - 2018-04-28
.

.

ئه‌مڕۆ 28-4-2018 قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و سه‌یدسادق و پێنجوێن به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.

قوباد تاڵه‌بانی بۆ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وتی: ئێوه‌ پارێزه‌ری روئیاكانی سه‌رۆك مام جه‌لالن، هه‌ربۆیه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پارێزگای ئاشتی ناسراوه‌، ئێوه‌ له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالن. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن ئه‌و روئیایه‌ له‌ژێر مه‌ترسیدایه‌، نابێت بهێڵین یاری به‌ داهاتوو و چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ بكرێت.

هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه‌، وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناهێڵین هیچ كه‌س و لایه‌نێك "قومار" به‌ ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ بكات و بۆیه‌ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی به‌ ده‌نگه‌كانتان كیان و ئه‌زموونه‌كه‌ له‌و "قومار" كردنه‌ دوورده‌خاته‌وه‌.

قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی وتیشی: باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌وجۆره‌ كه‌سانه‌و سه‌رجه‌م نه‌یارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قسه‌ نیه‌، شه‌ڕی ئیعلام و فه‌یسبوك نیه‌، به‌ڵكو ده‌نگدانه‌ به‌ لیستی ژماره‌ 162ی یه‌كێتی. هه‌روه‌ها یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هێزێك نییه‌ ته‌نها له‌ شارێك و ناوچه‌یه‌ك بێت، به‌ڵكو حزبێكی سه‌رتاسه‌ری كوردستانییه‌، هه‌ر له‌ دهۆكه‌وه‌ تاوه‌كو خانه‌قین و شه‌نگال و مه‌نده‌لی خاوه‌نی سه‌نگ و قورسایی خۆیه‌تی، یه‌كێتی ئه‌و هێزه‌یه‌ كه‌ سه‌ری كورد به‌رزده‌كاته‌وه‌، ئایینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین ده‌كات.

راشیگه‌یاند: ده‌نگبده‌ن به‌ لیستی ژماره‌ 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یمان بۆ مام و شه‌هیدان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تێكۆشه‌رو پارێزه‌ری ئه‌و رێبازه‌ ده‌بین.

PUKmedia تایبه‌ت

قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی رێ له‌ قوماركردن به‌چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان ده‌گرێت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket