riklam

دارایی رێنمایی نوێ لەبارەی مووچەوە دەردەكات

ئابوری 09:29 AM - 2018-04-28
.

.

وەزارەتی دارایی هەرێم رێنماییەكی نوێی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەكردو رایدەگەیەنێت هەر مووچەخۆرو فەرمانبەرێك مووچەو دەرماڵەی شایستەی وەرگرتوە بەڕێژەی 100% لێی وەربگێرێتەوە، ئەوانەشی وەریان نەگرتوە بۆیان بگەڕێنرێتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لەڕێنمایی ژمارە (9)ی ساڵی 2018دا كە رۆژی 25 ئەم مانگە بەئیمزای رێباز حەملان دەرچووەو ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەكان بەوەزارەتەكان كراوەو وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، تیایدا هاتووە: ئەگەر فەرمانبەرو كارمەندان بەهەڵە كەنتر یان زیاتر لە مووچەو دەرماڵەكانی شایستەیان بۆ خەرج كرابێت، ئەوا پێویستە بەپێی ئەم رێنماییە ئەو فەرمانبەرانەی شایستە داراییەكانی (2016،2017)یان بۆ خەرج نەكراوە لەمووچەو دەرماڵەكانیان، سەرجەم ئەو جیاوازییانە بەلیستی جیاو لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگانە بەپێی رێژەی پاشەكەوتی پێشتر بۆیان خەرجبكرێتەوە.

دەشڵێت: ئەو فەرمانبەرانەی كە بەهەڵە مووچەو دەرماڵەی زیادەیان بۆ خەرجكراوە، بڕی زیادەی خەرجكراوەكە بەڕێژەی (100%) لەپاشەكەوتی مانگانەیان وەربگیرێتەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

900.jpg

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket