riklam

چه‌ند هۆكارێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ماندوو دەكەن

هەمەرەنگ 09:07 PM - 2018-04-27
.

.

چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌رچه‌نده‌ مۆدێلی تازه‌ بێت، به‌ڵام زوو ماندوو ده‌بێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌رده‌وام بیت توشی گرفت ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ شۆفێر ئاگاداری ئه‌وانه‌ بێت.

گێڕگۆڕینی به‌رده‌وام: 

ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئۆتۆماتیكن، بۆ نمونه‌ له‌ D ده‌چێته‌ سه‌ر یه‌ك یان دوو یان L، یان زۆر ئاڵوگۆڕی پێده‌كرێت، له‌نێوان گێڕی ئۆتۆماتێك‌و ده‌ستی له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی، كه‌ ئێستا هه‌ن‌و ده‌توانیت به‌ده‌ستیش بیگۆڕن، ئه‌م كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی زوو ماندوبونی بازنه‌ی كاره‌بایی گێڕ بۆكسه‌كه‌و پارچه‌یه‌كی بچوكیشی بسوتێت، ماندووت ده‌كات. 

به‌كارنه‌هێنانی هاندبرێك: 

ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئۆتۆمبێل له‌گێڕ یان له‌ P بوه‌ستێنرێت‌و هاندبرێك به‌كارنه‌هێنرێت، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی كات دانه‌كانی ناو گێڕبۆكسه‌كه‌ ده‌خورێن‌و ئه‌گه‌ری شكانی له‌هه‌ر كاتێكدا بێت لێده‌كرێت.

گواستنه‌وه‌ی كێشی قورس به‌به‌رده‌وامی: 

ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تایبه‌ت نین به‌بارو به‌رده‌وام كێشی قورسیان پێوه‌یه‌، لاشه‌و بزوێنه‌ریان زوو ماندوو ده‌بێت‌و له‌كاتی فرۆشتنه‌وه‌یان زیانی زۆرت لێده‌دات.

PUKmedia  بەشی پشكنینی ئۆتۆمبێل

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket