riklam

ڤیدیۆ.. راز و نیازی كه‌نار بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 10:42 AM - 2018-04-27
.

.

یه‌كه‌مین ئه‌لبومی گۆرانی كه‌نار ته‌ها به‌ناوی راز و نیاز پێشكه‌ش به‌ هونه‌ردۆستان كرا.

ئه‌م ئه‌لبومه‌ یه‌كه‌مین به‌رهه‌می هونه‌ری خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن و گۆرانیبێژ كه‌نار ته‌ها_یه‌و له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ كافێ نێتی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سوره‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ هونه‌ر دۆستان كرا.

ئه‌م ئه‌لبومه‌ له‌ پێنج تراكی گۆرانی و تراكێكی موزیك پێكهاتووه‌، به‌ناوه‌كانی ( سوره‌گوڵ، مه‌گری، شیرینێ، نازدار یار، مه‌ستوره‌، شه‌یدا ) هه‌موو گۆرانیه‌كان فۆلكلۆرن و ریتمی خاون و له‌و گۆرانیانه‌ن كه‌له‌ یادگاری و بیره‌وه‌ری خه‌ڵكدا ماونه‌ته‌وه‌.

ئه‌م ئه‌لبومه‌ كاری موزیكی له‌لایه‌ن نزار زێوێی به‌ هاوكاری جه‌نگین جه‌مال، كۆسار فه‌تاح، ئه‌فشین جه‌مال بۆ كراوه‌.

لینكی یاریده‌ده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ ......


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket