سلێمانی و یه‌كێتی.. نموونه‌یه‌كی جوانی ئازادی و پشتیوانیكردنی
ی.ن.ک 07:20 PM - 2018-04-25.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و گه‌رمبوونی كێبڕكێی نێوان قه‌واره سیاسییه‌كان، چاودێران باس له‌و ئه‌و ئازادییه ده‌كه‌ن كه بۆ راده‌ربڕین و كار و چالاكی سیاسی له پارێزگای سلێمانیدا فه‌راهه‌م كراوه، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ستایشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن وه‌ك هێزێكی باڵاده‌ست له‌م ناوچه‌یه، باوه‌ڕیشیان وایه فیكر و ئایدیای یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی له فه‌راهه‌مبوونی ئه‌و ئازادییه هه‌مه‌لایه‌نه‌دا گێڕاوه.
چیا عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگه‌نه كاندیدی ژماره (19)ی له‌سه‌ر لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKmedia ی راگه‌یاند: مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شایه‌ته كه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه باوڕی به دیموكراسی و فره‌یی و ئازادی راده‌ربڕین هه‌بووه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می شاخ، ئه‌وكاتیش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م حزبی كوردستان بووه كه باوڕی به ئازادی راده‌ربڕین و دیموكراسی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر هه‌بووه، كه له گونده‌كاندا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گونده‌كانی ئه‌نجامداوه و خه‌ڵكی گونده‌كان به خواستی خۆیان نوێنه‌ریان بۆ خۆیان دیاریكردوه.
وتیشی: "له ئێستاشدا كه ئێمه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانداین ده‌بینین یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پشكی شێره له قوربانیدان، به‌ڵام كه‌شێكی زۆر ئازادی ره‌خساندووه بۆ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه جیاوازه‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئاشتییانه و به هێمنانه له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان گوزارشت له بیروباوه‌ڕو فیكر‌و ئایدیای خۆیان بكه‌ن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له شاخه‌وه خاوه‌نی بیروڕایه‌كی جیاوازبووه كه باوڕی ته‌واوی به فره حزبی و فره ره‌نگی و بۆچوونی جیاواز هه‌بووه.
وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م پارتی سیاسی بووه له كوردستان كه باوڕی به هه‌ڵبژاردن بووه بۆیه له‌ناوچه ئازادكراوه‌كان یه‌كه‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌رپاكردوه به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گونده‌كان، پاشان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م حزبی سیاسی بووه له كوردستان كه بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژاردنی بۆ شاره‌وانییه‌كانی كرد.
ئه‌و كاندیده‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: ئه‌و فه‌زا ئازادییه‌ی كه رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌خساندویه‌تی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م حزبه جیاوازه‌كان له زۆنی یه‌كێتیدا سه‌رهه‌ڵبه‌ن و بێنه‌دنیای سیاسییه‌وه، كه‌واته بۆ له له‌ناوچه‌یه‌كی جوگرافی سیاسی تر له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ پارتێكی سیاسی نایه‌ته ئاراوه، بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌ك بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌ك هیچ كیانێكی تری سیاسی دروست نابێت، ئه‌وه یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه ئازادی جیابوونه‌وه بۆ خه‌ڵك دابین ده‌كات، ئازادی بانگه‌شه بۆ خه‌ڵك دابین ده‌كات، وتیشی: ئه‌وه یه‌كێتییه ئازادی بۆ دروستبوونی پارتی سیاسی جیاواز ده‌ڕه‌خسێنێت، ئه‌وه یه‌كێتییه رێز له بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان ده‌گرێت، ئه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌و ره‌نگه جیاوازه‌كانی عیراقییه‌كان بوو.
هه‌روه‌ها وتی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه دروشمی ئازادی راده‌ربڕین و دیموكراسی و رێزگرتن له رای ئازاد‌و فره حزبی هه‌ڵگرتووه، كه ئه‌وه دروشم و رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-ه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ری.
هه‌ر له‌باره‌ی ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتن له لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی جوڵانه‌وه‌ی كورد بكه‌یت له 50 بۆ 60 ساڵی رابردو ده‌بینین جۆڵانه‌وه هه‌بووه مێژووكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ میرنشینی بابان كه له سلێمانییه‌وه ده‌ستیپێكرد كه جوڵانه‌وه‌ی رۆشنبیری هه‌روه‌ها جوڵانه‌وه‌ی سیاسی هه‌بووه ئه‌گه‌ر سنوورداریش بووبێت، كه ئه‌مه بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه بۆ دوای خۆی كه ئه‌و جۆره له ئازادی و ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی كه له سنووری سلێمانی و ئه‌و شوێنانه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تێیدا باڵا ده‌ست بووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای دروستبوونی شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردستان به تایبه‌تی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین هه‌یبووه .
راشیگه‌یاند: وه‌ك ده‌بینین له شاخیش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ك به‌ده‌ستبووه‌و حوكمرانیش نه‌بووه هه‌مان كات گرفت له‌و كاته‌دا هه‌بووه بۆ نموونه له كتێبی سه‌گ وه‌ڕدا گرفت دروستبوو بێگومان سه‌رۆك مام جه‌لال قسه‌ی له‌سه‌ركردوه هه‌روه‌ها له كتێبه‌ی له‌م دواییانه‌دا فه‌رهاد پیرباڵ نووسی كێشه دروست بوو دیسانه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال رێگری لێكرد‌و نه‌یهێشت هیچ شتێك رووبدات، ئه‌و دونیابینییه‌ی مام جه‌لال كاریگه‌ری بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌بوو، جگه له سه‌رۆك مام جه‌لایش به‌شێكی زۆر له سه‌ركردایه‌تی له ژێر كاریگه‌ری ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه بووه سه‌ره‌نجام ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی دروستكرد له سلێمانی و ئه‌و سنوورانه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تێیدا باڵا ده‌سته.
وتیشی: ره‌نگه ئه‌و ئازادییه‌ی كه له سلێمانی هه‌یه یان ئه‌و رێگه پێدان و په‌ڕاوێزه‌ی بۆ قسه‌كردن و راده‌ربڕین هه‌یه ته‌واو په‌راوێزێكی رێكخراو نه‌بێت كه ئێمه هه‌موومان لێی رازیبین بڵێین لێره ئازادی ته‌واو هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كانی تر جۆرێك له رێگری و كێشه‌و گرفت هه‌یه هه‌مان كات جۆرێك له رێگری له راده‌ربڕین هه‌یه، ئه‌مانه وایكردوه ئێمه جۆرێك له جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان سنووری سلێمانی و شاره‌كانی تر بۆ ئازادی. وتیشی: ده‌بین له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ئازادی خۆپیشاندان ده‌كرێت و رای ئازاد كپ ناكرێت راده‌ربڕین ئازاده، به‌ڵام له‌ناوچه‌كانی تر هه‌رچه‌نده خواستی خۆپیشاندان هه‌یه، به‌ڵام رێگری زۆر هه‌یه‌و رێگری ده‌كرێت.
وتیشی: هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی خه‌ڵكانێكی خوێنده‌واربوون ئه‌گه‌ر له ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه وه‌رگری تا هه‌مزه عه‌بدوڵڵاو تا سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌ندین سه‌ركرده‌ی تر كه ئه‌مانه كه‌سانی خوێنده‌وارو نووسه‌رو رۆشنبیر بوون هه‌م سیاسی زۆر باشبوون كه له ژێر كاریگه‌ری فیكری ئازادبوون و پێیان وابووه كه ئازادی زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جۆرێك له ئازادی فه‌راهه‌م كردوه كه ده‌بین له سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا به‌ده‌یان رۆژنامه‌ی ئازاد ده‌رده‌كرێت به ئاشكرا ره‌خنه ده‌گیرێت رۆژنامه‌نووس ئازاده له راده‌ربڕین و به‌دواداچوون، ئه‌مه‌ش هه‌مان شێوه بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیدا هه‌یه، كه ده‌توانین بڵێین ئه‌مه بۆته كلتور له یه‌كێتیدا، باشترین نموونه‌ی دیاریش بۆ ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین له یه‌كێتیدا ئه‌وه‌یه كه له دوای راپه‌ڕین یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئازاد له سنووره‌كانی ژّێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا ده‌رچووه، كه ئه‌مه له ناوچه‌كانی تردا نه‌بووه، ره‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێت زۆر كه‌مبووه كه شایه‌نی باسكردن نییه.
PUKmedia زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28