riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هه‌وڵی پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان بده‌ین

ی.ن.ک‌‌ 07:06 PM - 2018-04-25
.

.

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: "پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ هه‌وڵی پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان بده‌ین، كه‌ یه‌كێتی رووبارێك خوێنی له‌ پێناویدا به‌خشیوه‌."

  ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25-4-2018، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، جێگری سكرتێری گشتی له‌ هۆڵی شازاد سائیب له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رو فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی ئاسایش و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، كه‌ ڕێكخستنی یه‌كێتی-ین كۆبوه‌وه‌.

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: " ئێوه‌ جێگای بڕوای ئێمه‌و متمانه‌و ئومێدی خه‌ڵكی كوردستانن و ئارامی و ئاسایشی كوردستان به‌رهه‌می قوربانیدان و شه‌ونخونی ئێوه‌یه‌."

 جێگری سكرتێری گشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئێوه‌ دوو جۆر ئه‌ركتان هه‌یه‌، وه‌ك ئه‌فسه‌ری حكومه‌ت ئه‌وپه‌ری هه‌وڵبده‌ن بۆ ئاسایش و ئارامی و سه‌روماڵی هاوڵاتیان و ئاسایشی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌و ده‌نگدان، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركه‌ ره‌سمیه‌كانتان، وه‌ك كادرو تێكۆشه‌ری یه‌كێتی كار بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی بكه‌ن، كه‌ لیستی شه‌هیدان و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ران و ئێوه‌یه‌."

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا " ئاسایش، ئاسایشی هه‌موو گه‌لی كوردستان بووه‌."

  له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا وتی: " گله‌ییمان لێده‌كرێ له‌سه‌ر كه‌موركورییه‌كان، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش مافی خۆیانه‌، ئێمه‌یش دركمان به‌وه‌ كردووه‌، هه‌ڵه‌كان تاكه‌ كه‌سی بووه‌ لێره‌و له‌وێ هه‌رگیز سیاسه‌تی یه‌كێتی نه‌بووه‌، به‌ڵام دڵنیایتان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌كرێ."

  هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌ جێگری سكرتێری گشتی وتیشی: " به‌شێك له‌و كه‌موكورییانه‌ هۆكاره‌كانی بابه‌تی بووه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نه‌بووه‌، له‌وانه‌دا كه‌سه‌كان هۆكاربوون تێدا ئێمه‌ هه‌م داوای لێبوردن ده‌كه‌ین، هه‌میش لێپرسینه‌وه‌ ده‌كه‌ین."

به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌له‌كه‌مان و سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی ده‌پارێزین
  حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند " یه‌كێتی ناكه‌ینه‌ قوربانی هیچ كه‌سێك، به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌له‌كه‌مان و سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی ده‌پارێزین."

  هه‌روه‌ك وتیشی " یه‌كێتی زۆر كه‌سی له‌ سه‌ر خوێنی شه‌هیدان و قوربانی و خه‌باتی شانی ئێوه‌و پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رانی پێگه‌یاند، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌م و بێ منه‌ت بوون. به‌ڵام له‌مه‌ودوا نابێ چاوپۆشی له‌كه‌س بكرێ له‌ كه‌مته‌رخه‌می له‌ ڕاپه‌راندنی ئه‌ركه‌كان و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و پێویسته‌ بنه‌مای سزاو پاداشت جێبه‌جێ بكه‌ین."

 حاكم قادر راشیگه‌یاند "به‌گیانی پێشمه‌رگانه‌و هه‌ڤاڵانه‌وه‌ هه‌وڵه‌كان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی لیستی ژماره‌ 162 ی یه‌كێتی."

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند: "وه‌ك  له‌ڕابردودا  مێژوویه‌كی پڕ له‌سه‌روه‌ریتان تۆماركرد له‌ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی كوردستاندا، پێویسته‌ له‌ پاراستنی كه‌شی ئازادی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئاسایشی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بپارێزن."

 ئاسایشی ناوخۆو دژه‌تیرۆرو پۆلیس، له‌شه‌ڕی رووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆرو پاراستنی ئاسایشی كوردستان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌
  وتیشی " سوپاسی یه‌ك به‌ یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دژه‌تیرۆرو پۆلیس و هه‌موو هێزه‌كانی تر ده‌كه‌ین، له‌شه‌ڕی رووبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆرو پاراستنی ئاسایشی كوردستان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌."

 هه‌ركاتێك مه‌ترسی رووبه‌روی كوردستان بوه‌ته‌وه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌تیرۆر قاره‌مانانه‌ رۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه‌و ئاماده‌بوون
د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دژه‌تیرۆر، له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا رووبه‌رووی تیرۆرستان بوونه‌وه‌و له‌ناوخۆیشد ، ئارامی و ئاسایشیان پاراست، توانیان كۆنترۆڵی ئاسایشی كوردستان بكه‌ن و چالاكی و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیش بپارێزن."

  هه‌روه‌ها وتیشی " هه‌ركاتێك مه‌ترسی رووبه‌روی ئاسایشی كوردستان بوه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و دژه‌تیرۆر قاره‌مانانه‌ رۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه‌و ئاماده‌ بوون به‌گیانی خۆیان ئاسایش و ئارامی كوردستان بپارێزن."

PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket