riklam

حاكم قادر: به‌ سوودوه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌كانی رابردوو ئاینده‌ به‌ده‌ستده‌هێنینه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:41 PM - 2018-04-25
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25-4-2018 له‌ هۆڵی شه‌هید ئارامی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیارو كادیری ته‌كنیككاری پێشمه‌رگه‌ ئاساو شاره‌زایانی بواری كاره‌باو پیشه‌سازی و كارمه‌ندانی رووناكی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ كاندیدانی لیستی (162)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌پاش وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان حاكم قادر وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد به‌ ئاماده‌بووان و تیایدا به‌ستایشه‌وه‌ رۆڵی جوامێرانه‌ی كارمه‌ندانی ده‌زگا حكومییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی له‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆشگوزه‌رانی به‌ هاووڵاتیان به‌رز نرخاندو پرسی فه‌راهه‌مكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی گوزه‌رانی شایسته‌ی سه‌رده‌میانه‌ بۆ داهاتووی گه‌له‌كه‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانیانی به‌ئه‌ركی نیشتمانیانه‌ ریزبه‌ند كردو په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ماكانی یاسا به‌ پره‌نسیبه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كاری سیاسی لیستی (162)دا ئاوێته‌كردو رایگه‌یاند: خه‌باتی بێوچانی یه‌كێتی له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ بێ كۆڵنه‌دان له‌پێناو ئازادی گه‌ل و جه‌ماوه‌ره‌ شكۆمه‌نده‌كه‌یدا بۆ به‌رگری و داكۆكیكردن له‌ مافه‌ ره‌واكانیان و پاراستنی سه‌رو ماڵیان و ده‌سته‌به‌ركردنی خۆشگوزه‌رانی رووبارێك خوێنی به‌خشیوه‌.

له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنیش وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی وتی: تا له‌به‌رده‌م رۆحی پیرۆزی شه‌هیدانی سه‌روه‌رو شه‌هیدانی كاره‌باو ئه‌وانه‌ی له‌پێناو پێشخستنی كۆمه‌ڵگاو پیشه‌سازیدا گیانیان به‌خشیووه‌ روسوربین، تا مافه‌ به‌ده‌ستنه‌هاتووه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ستبهێنین و به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ هه‌ڵه‌كانی رابردوو ئایینده‌مان گه‌شتربكه‌ین، ده‌نگ به‌ لیستی (162)ی سه‌وزی یه‌كێتی بده‌ن.

پاشان هه‌ریه‌ك له‌ كاندیدانی یه‌كێتی خۆیان به‌ ئاماده‌بووان ناساند.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket