riklam

ترەمپ و ماكرۆن نرخی نەوتیان دابەزاند

ئابوری 08:59 AM - 2018-04-25
.

.

لێدوانەكەی سەرۆكانی ئەمریكاو فەرەنسا لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێرانداو داهاتووی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە، نرخی نەوت لەبازاڕە جیهانییەكان دابەزی، لەكاتێكدا گەیشتبوە بەرزترنی ئاستی ساڵی 2014.

دوای كۆبوونەوەیەكی هاوبەش، دۆناڵد ترەم سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا بەڵێنی ئەوەیاندا كە سزای نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنن و بەوهۆیەشەوە داهاتووی هەناردەی نەوتی ئێران روبەڕووی زیان دەبێتەوە.

دوای لێدوانەكەش نرخی نەوت لەبازاڕە جیهانییەكان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نەوتی برێنت 85 سەنت دابەزی و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 73 دۆلارو 86 سەنت، لەكاتێكدا دوێنی نرخەكەی گەیشتە بەرزترین ئاستی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2014 و هەر بەمیێلك نەوتی برێنت بە 75 دۆلارو 47 سەنتەوە مامەڵەی پێوەكرا.

نرخی نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش 94 سەنت دابەزی و بەرمیڵك نەوتیش گەیشتە 67 دۆلارو 70 سەنت.

 PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket