riklam

كاندیدە كوردەكەی سەڵاحەدین بەدەنگدەران دەناسێنرێت

ی.ن.ک‌‌ 09:04 PM - 2018-04-24
.

.

لەقەزای كفری لەكۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا بەئامادەبوونی لێپرسروانی مەڵبەندەكانی گەرمیان و حەمرینی یەكێتی، تاكە كاندیدی یەكێتی لەپارێزگای سەڵاحەدین ناسێندرا.

لەو كۆبوونەوەكەدا كە بەئامادەبونی مەحمود سەنگاوی لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی 11ی گەرمیان و ئەندام مەكتەب سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و  مەلا كەریم شكور لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی  16ی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جێگرانی مەڵبەندو مەلا حەسەن گەرمیانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و كادرو ئەندامانی یەكێتی و هاووڵاتیان لە قەزای كفری بەشدار بوون و تاكە كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سەر ئاستی پارێزگای سەڵاحەدین كە شەلال عەبدول ئەحمەدە بەژمارە 5 لەلیستی ( أتلاف قلعە جماهیر الوگنیە ) ژمارە 187 ناسێندرا.

لەكۆبوونەوەكەدا شەلال عەبدول كارو بەرنامەی خۆی رونكردەوە بۆ ئامادەبوان و بەڵێنیدا ببێتە داكۆكیكاری مافەكانیان ئەگەر بێت و لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی رۆژی 12ی ئایاری داهاتوودا متمانەی پێ ببەخشن.

PUKmedia عەدالەت میعاد - كفری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket