riklam

كاندیدی یه‌كێتی له‌ دیاله‌: كار بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین

ی.ن.ک‌‌ 07:10 PM - 2018-04-24
.

.

ناجحه‌ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ده‌لۆیی كاندیدی ژماره‌ 8ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ دیاله‌ ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێویستی خزمه‌تكردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندن و فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی تازه‌ ده‌رچوو كرده‌وه‌.

ناجحه‌ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ده‌لۆیی كاندیدی ژماره‌ 8ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ دیاله‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پێویسته‌ خزمه‌تی هه‌ردوو كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندن بكرێت و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ ده‌رچووان و بێكاران فه‌راهه‌م بكرێت.

سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌شی بۆ هه‌ڵبژاردن وتی: گرنگترین ئامانجه‌كانی به‌رنامه‌كه‌م بریتییه‌ له‌ خزمه‌تكردنی په‌روه‌رده‌و خوێندن به‌ خوێندنگاكان و خوێندكاران و پرۆگرامی خوێندن و مامۆستایانیشه‌وه‌، هه‌روه‌ها خزمه‌تكردن و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ ده‌رچووان و بێكاران، له‌گه‌ڵ پاراستنی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ پارێزگاكه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ره‌گه‌زپه‌رستی و تایه‌فه‌گه‌ری. یه‌كێكی تریش له‌ ئامانجه‌كان بریتییه‌ له‌ خزمه‌تكردنی شاری خانه‌قینی ئازیزو پارێزگای دیاله‌. هه‌روه‌ها دابینكردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ كه‌سانی خاوه‌ن داهاتی سنوردارو توێژه‌ هه‌ژاره‌كان. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌  فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تی كارو كاراكردنی رۆڵی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان له‌ هه‌رێم و عیراق.

ناجحه‌ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ده‌لۆیی كاندیدی ژماره‌ 8ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ دیاله‌ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ ئه‌ده‌ب و زمانی عه‌ره‌بی له‌ زانكۆی به‌غدا ساڵی 1979 به‌ده‌ستهێناوه‌و ئێستا وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و كارگێڕی كارده‌كات. یه‌كێكیشه‌ له‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی له‌ناوچووه‌وه‌ كه‌ ساڵی 1997 له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه‌و پاشان له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عس گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket