riklam

كاندیدی یه‌كێتی له‌ دیالە: په‌ره‌ به‌ ژێرخانی خانه‌قین ده‌ده‌ین

ی.ن.ک‌‌ 06:15 PM - 2018-04-24
.

.

سۆران عه‌لی حه‌سه‌ن كاندیدی ژماره‌ 14ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پارێزگای دیالە جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ژێرخانی شاری خانه‌قین و پارێزگاكه‌ به‌گشتی له‌ڕێی پرۆژه‌ی جۆری و خزمه‌تگوزارییه‌وه‌.

سۆران عه‌لی حه‌سه‌ن كاندیدی ژماره‌ 14ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پارێزگای دیالە له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كار بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی شاری خانه‌قین ده‌كه‌ن له‌ڕێی پرۆژه‌ی جۆری و خزمه‌تگوزارییه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌دواداچوون بۆ داواكاری و كێشه‌ی هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی ده‌كه‌ن و كار بۆ رێزگرتن له‌ یاساو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی ده‌كه‌ن.

وتیشی: یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنمان كاركردنه‌ بۆ كاراكردنی كه‌رتی گشتی له‌ڕێی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی كارگه‌كان و دروستكردنی كارگه‌ی نوێ.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ گه‌نجان و ده‌رچووان و هه‌روه‌ها كاراكردنی كه‌رتی تێكه‌ڵاو ده‌ڕه‌خسێنێت. ئه‌ویش بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌و هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ تا ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی دووه‌م بۆ داهاتی ده‌وڵه‌ت له‌دوای نه‌وت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ گرنگترین ئامانجه‌كانی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن بریتین له‌: كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی ده‌ستوورو ئه‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ مافه‌كانی كوردو كه‌مینه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیبوون و ده‌وڵه‌تێك رێز له‌ تاكه‌كانی بگرێت به‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ دوور له‌ تایه‌فه‌گه‌ری و ره‌گه‌زپه‌رستی و مه‌زهه‌رگه‌رایی پێشكه‌شیان ده‌كات. له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و پارێزگاری لێكردنیان.

سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی بریتییه‌ له‌ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شاری خانه‌قین به‌تایبه‌تی و عیراق به‌گشتی.

وتیشی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندازیارم ده‌توانم ئه‌و كاره‌ جێبه‌جێ بكه‌م و هیچ مه‌رامێكی ماددی و پۆستم نییه‌و ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی منه‌.

هه‌روه‌ها داواشی له‌ خه‌ڵكی خانه‌قین و پارێزگای دیاله‌ كرد رۆژی 12-5ی ئه‌مساڵ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و باشترین كاندید له‌ لیستی 162 هه‌ڵبژێرن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket