riklam

كاندیدێكی یه‌كێتی له‌به‌غدا: جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمانه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:50 PM - 2018-04-24
.

.

یونس ره‌شید عه‌بدی كاندیدی ژماره‌ 2ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو ئه‌نجومه‌نێك بێت بۆ كاركردن و جێبه‌جێكردنی داواكاری هاووڵاتیان.

یونس ره‌شید عه‌بدی كاندیدی ژماره‌ 2ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كێشه‌ی زۆر روبه‌ڕووی خه‌ڵك بونه‌ته‌وه‌و بووه‌ته‌ هۆی ساردبوونه‌وه‌یان له‌ هه‌ڵبژاردن، له‌به‌رئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان وه‌ڵام نادرێته‌وه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو په‌رله‌مانێك بێت بۆ كاركردن و خزمه‌تی گه‌نجان بكات و داواكاری هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكات.

سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیشی یونس ره‌شید عه‌بدی كاندیدی ژماره‌ 2ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا وتی: په‌روه‌رده‌و خوێندن ئه‌وله‌ویه‌تی به‌رنامه‌كه‌مه‌، چونكه‌ پسپۆڕییه‌كه‌م په‌روه‌رده‌و خوێندنه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خوێندنگا تایبه‌ته‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ له‌سایه‌ی كه‌می و نه‌بوونی رۆڵی خوێندنگا حكومییه‌كاندا، خه‌ڵكیش به‌ده‌ست زۆری تێچووی خوێندن له‌ خوێندنگا تایبه‌ته‌كان ده‌ناڵێنن. بۆیه‌ كار بۆ په‌ره‌پێدانی خوێندنگا حكومییه‌كان ده‌كه‌ین تا له‌ خوێندنگه‌ تایبه‌تیه‌كان باشتربن.

هه‌ر له‌میانی قسه‌كانیدا یونس ره‌شید عه‌بدی كاندیدی ژماره‌ 2ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی لیستی 162ی یه‌كێتییه‌.

وتیشی: شاری مه‌نده‌لیمان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای به‌غدایه‌، كوردیش له‌ به‌غدا به‌گشتی و خه‌ڵكی مه‌نده‌لی به‌تایبه‌تی خه‌ونیان ئه‌وه‌یه‌ شاره‌كه‌یان وه‌كو جارانی لێبێته‌وه‌و كاریش بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket