riklam

سه‌رۆكی لیستی 162 له‌به‌غدا: له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام به‌رده‌وامده‌بین

ی.ن.ک‌‌ 05:31 PM - 2018-04-24
.

.

ساحب ره‌شید فه‌ره‌ج سه‌رۆكی لیستی 16ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ لیسته‌كه‌و كاندیده‌كانی له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام ده‌بن.

ساحب ره‌شید فه‌ره‌ج كاندیدی ژماره‌ 1 و سه‌رۆكی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لیستی 162 له‌ به‌غدا له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال سیمبولی نه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا كار بۆ كاراكردنی بڕگه‌كانی ده‌ستوور ده‌كات به‌ مادده‌ی 140یشه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ داراییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی و مه‌سه‌له‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی فیدراڵی.

هه‌روه‌ها وتی: كار بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراوه‌ بتیاتنرابێت و كار بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی له‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی ژنان و ئازادییه‌كانی تر بكات. هه‌روه‌ك كاریش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان ده‌كات و داوای به‌شداریپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket