نوێنه‌ری یه‌كێتی له كۆمسیونی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم له هه‌ولێر تیرۆر كرا
ی.ن.ک 04:42 PM - 2018-04-24.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتی له هه‌ولێر شه‌هید كرا‌و وته‌بێژی یه‌كێتیش داوای ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كان له هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر ده‌كات.
دوانیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 24-4-2018 له نزیك فامیلی مۆڵ له‌هه‌ولێر (فارس محه‌مه‌د سادق) پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی و به‌ڕیَوه‌به‌ری گشتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی، به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه دراو شه‌هیدكرا.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: جێگه‌ی سه‌رنجه له‌ناو دڵی هه‌رێمی كوردستان و له‌هه‌ولێری پایته‌خت پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتی شه‌هید ده‌كرێت.
وتیشی: ئێمه پێش لێكۆڵینه‌وه‌كان ناكه‌وین و چاوه‌ڕوانی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ین و داوا له‌هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه به‌زووترین كات تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و رووبه‌ڕووی یاسایان بكه‌نه‌وه.
وته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: من له نزیكه‌وه فارس محه‌مه‌د كه ناسراوه به فارسی جوتیاران ده‌ناسم و بڕوام نیه هیچ دوژمانیه‌تییه‌كی خودی هه‌بووبێت، چونكه تا بڵێی كه‌سێكی گونجاو بووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا.
له‌كۆتاییدا وته‌بێژی یه‌كێتی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی نارد بۆ خانه‌واده‌ی فارس محه‌مه‌د و داوای له یه‌زدان كرد كه ئه‌و شه‌هیده‌ی یه‌كێتیش له‌گه‌ڵ رووباره خۆێنه‌كه‌ی دیكه‌ی یه‌كێتی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تائێستا پۆلیسی هه‌ولێر هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه به‌ره‌سمی رانه‌گه‌یاندوه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia كه‌له پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، دۆسیه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردوه.
PUKmedia دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17