riklam

شه‌لال عه‌بدول تاكه‌ كاندیدی یه‌كێتیه‌ له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین

ی.ن.ک‌‌ 03:13 PM - 2018-04-24
.

.

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تاكه‌ كاندیدی خۆی له‌خورماتوو بۆ په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستنیشان كردوه‌و كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتیش ده‌ڵێت، له‌ په‌رله‌مانی عیراق شه‌ڕی ده‌ستووری بۆ خه‌ڵكی خورماتوو ده‌كه‌م.

شه‌لال عه‌بدول ئه‌حمه‌د كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لیستی ( ائتلاف قلعة الجماهیر الوطنیة) 187 به‌ژماره‌ 5 له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: من تاكه‌ كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانم له‌ خوماتوو، هیوادارم خه‌ڵكی خورماتوو ده‌نگم پێ بده‌ن تا له‌ په‌رله‌مانی عیراق شه‌ڕی ده‌ستووری بۆ خه‌ڵكی خورماتوو بكه‌م، چونكه‌ من له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری بارودۆخی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌م.

وتیشی: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی خورماتوو متمانه‌م پێ بده‌ن، به‌ڵێن ده‌ده‌م وه‌ك ساڵانی رابردوو داكۆكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵكی خورماتوو بم.

شه‌لال عه‌بدول ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ 2010 وه‌ تائێستا قائیمقامی خورماتووم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی خورماتوو متمانه‌ به‌كانده‌كه‌ی خۆیان له‌ یه‌كێتی ببه‌خشن له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و خورماتوو ده‌ده‌م.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket