بۆ خه‌ڵك ده‌بێ یه‌كێتی به‌هێزه‌وه بنێرێته‌وه به‌غداد؟
بیروڕا 01:35 PM - 2018-04-24.
به‌سروشت وایه مرۆڤی ژیر هه‌میشه بیرده‌كاته‌وه كه زامنی داهاتوی نزیك و دوری خۆی بكات له هه‌موو پێشهات و زه‌مینه‌كانی به‌رده‌می كه بۆی دێته پێش ، ئه‌وه بۆ هه‌موو مرۆڤێك ده‌بێ له پێشی پێشه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی بێت ، نه‌خاسمه بۆ تاكی كورد كه به درێژایی مێژوو به‌هۆی زۆری نه‌یارو ناحه‌زانیه‌وه كه‌شێكی جێگیر‌و ئیستقراری سیاسی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه ، كه پێویسته تاكی` كورد وردتر و به دیققه‌تتر بیر له‌وه بكاته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌مجاره‌یان له‌پێشمانه‌و چاره‌نوسی داهاتوی گه‌له‌كه‌مانی پێوه به‌ستراوه زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر جیاوازه ، ده‌رهاویشته‌كانی ریفراندۆم له پێش هه‌مویان و گۆڕانكاریه خێراكانی ناوچه‌كه به‌شێك له خه‌ونه به‌دیهاتوه‌كانی باوانمانیان خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره كه تاكی كورد ده‌بێ به قوڵی له‌وه بفكرێ چۆن ئه‌و مه‌ترسیانه كه‌م ده‌كاته‌وه‌و مه‌ڵۆ په‌رش و بڵاوه‌كانیش ده‌خاته‌وه سه‌ر خه‌رمانه‌ی تێكۆشانمان .
نامه‌وێ له روانگه‌ی یه‌كێتی بونمه‌وه له‌وه بروانم كه یه‌كێتی چه‌ند زه‌روره به هێزێكی زۆر و قورسی سیاسیه‌وه بچێته‌وه به‌غداد ،به‌ڵكو وه‌ك تاكێكی ئه‌م نیشتیمانه كه مێژوی دورو درێژی یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی شۆڕشگێڕ پیشانیداوین كه چۆن هه‌نگاوه‌كانی ژیرانه ده‌هاوێت و سه‌رۆك مام جه‌لالی ره‌وانشادیش ئه‌و بناغه پته‌وو پڕ له ئه‌قڵانیه‌ته‌ی داڕشتوه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌سه‌ر بنیات نراوه .
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه ساڵانی خه‌باتی چه‌كداری و روبه‌روبونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دام و ناحه‌زانیش له وڵاتانی تر، ده‌بینین هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌ل له‌سه‌رو هه‌موو ئامانجێكی تره‌وه بوه ، هه‌میشه یه‌كێتی له‌و به‌ره فراوان و پاكه‌دا بوه كه گه‌لی كوردی به سه‌رفرازی هێشتۆته‌وه له‌به‌رده‌م نه‌یار و دۆستانیشمان ، ئه‌وه‌ش ئه‌و ئاوێنه پاكژه‌یه كه یه‌كێتیه‌كان شانازی پێوه ده‌كه‌ن .
دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و دروستبونی عیراقی نوێ له‌دوای دیكتاتۆریه‌ت كه كورد رۆڵی گه‌وره‌ی تێدا گێڕا‌و به‌شداری كارای كرد و لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشی گرته ده‌ست ، یه‌كێتی به‌راستگۆیانه‌و سیاسه‌تی پڕ له ئه‌قڵانیه‌تی سه‌رده‌م ، ژیرانه ئه‌و رۆڵه‌ی وازی كرد كه كورد بووه سه‌نته‌رو چه‌قی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له عیراق و ناوچه‌كه .
ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه جه‌نابی مام جه‌لال و زۆربه‌ی سه‌ركرده ژیر‌و به ئه‌زمونه‌كانی یه‌كێتی له به‌غداد بون و ئه‌و فه‌رشی مافانه‌یان چنی كه كورد پشوی ئارامی دوای ساڵانێكی دورو درێژی ماندوبونی له‌سه‌ربدات ، نكوڵی ناكرێ هه‌میشه یه‌كێتیه‌كان گازنده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه یه‌كێتی ناو حزبه‌كه‌ی خۆی بێ ناز كردوه‌و هه‌موو هێزی بردۆته به‌غداد به‌وه‌ش زیانی زۆر به‌ر یه‌كێتی وه‌ك حزب كه‌وت به‌ڵام دواجار بۆمان ده‌ركه‌وت كه چ كارێكی ئاقڵانه‌و سیاسه‌تێكی دروست بوه یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ی بردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان .
به‌شداری كارای سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراقی یه‌كێكه له‌و ئاماژه گرنگ و پڕ به‌هایانه‌ی كه ده‌یبینین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین ئێستا كه چ سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێستا‌و داهاتوی میله‌ته‌كه‌مان ، كه ره‌نگه رۆژگارێك به‌شێك له خه‌ڵك پێی پێكه‌نیبێت .
شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌كانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان و ئیتیفاقیاته سیاسیه به‌رفراوانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه ره‌سه‌ن و به‌هێزه‌كانی عیراق ئاماژه‌ی هه‌ستپێكراون كه یه‌كێتی چۆن لێبڕاوانه ماندونه‌بوه له پچڕینی زۆرترین ماف و ده‌ستكه‌وتی سیاسی و ئابوری بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، وه هه‌میشه‌ش له‌و پێگانه‌وه هه‌وڵیداوه مه‌ترسی دوژمنان له سه‌ر پارچه‌كانی تری كوردستانیش كه‌م بكاته‌وه .
به درێژایی ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌ی نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی له‌به‌غدادن هه‌رگیز كارێكیان نه‌كردوه بخرێنه ژێر میكرۆسكۆبی لێپرسینه‌وه‌و به‌فیڕۆدانی سامان و دزی و گه‌نده‌ڵی كه به پێچه‌وانه‌وه زۆرمان بینی له نوێنه‌رانی كورد كه بونه له‌كه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ حزبه‌كانیشیان و گه‌لی كوردیش و ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرانه‌وه ، كه پێویسته تاكی كورد ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به جدی و به‌بایه‌خه‌وه وه‌ربگرێت و شانازیشی پێوه بكات .
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایش كه شه‌ڕی داسه‌پاوی داعش هاته‌گۆڕێ سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بون كه خاك و خه‌ڵكیان پاراست و سنگی خۆیان كرده قه‌ڵغانی پارێزگاری له وڵات و یه‌كێتی باشترین و جوامێرترین قاره‌مانه‌كانی خۆی به‌خشیه پاراستنی خاك و ئاو‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ، تائێستاش ده‌یان خێزانی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی یه‌كێتی له چاوه‌ڕوانی سۆراغی كوڕ‌و هاوسه‌رو باوكیانن كه له پێناوی ئه‌م خاكه‌دا گیانی خۆیان كردۆته قوربانی .
ده‌زانم ، دڵنیام ، منیش و ئێوه‌ش دڵته‌نگین له هه‌ندێ هه‌ڵسو كه‌وت و ناله‌باری به‌رپرسانی یه‌كێتی كه له ئاستی لێپرسراوێتی نه‌بون و نه‌یانتوانیوه پاكی خۆیان بپارێزن به‌ڵام دواجار مه‌حشه‌ری یه‌كێتی خاوه‌نی یه‌كێتیه ره‌سه‌نه پاك و دڵسۆزه‌كه‌یه كه هه‌مومان چاوه‌ڕێین بیگێڕینه‌وه سه‌ر ڕێبازه دروست و ڕێگا راسته‌كه كه خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان .
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌م پێكرد و ده‌یان هۆكاری تریش پێویسته خه‌ڵكی متمانه ببه‌خشن به كاندیده‌كانی یه‌كێتی كه به‌به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی یه‌كێتیانه‌وه به پته‌وی په‌یوه‌ندی زۆری پشتگیری وڵاتانی به‌هێز و دۆستانمان و هاوپه‌یمانه‌كانمان له عیراق جارێكی تر باره لاره‌كه‌ی كورد له‌به‌غداد راست بكه‌نه‌وه‌و ببنه‌وه ده‌نگه دلێر و ره‌سه‌نه‌كه‌ی كورد و په‌یامه رون و پڕ له هیواكه‌ی مام بۆ گه‌له‌كه‌ی بگه‌یه‌ننه ئاسۆ‌و ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش به‌ئارامی ده‌ست له‌سه‌ر دڵمان دابنێین.
عه‌بدلواحد دوكانی PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28