كوردانی تاراوگه هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی لیستی 162 ی یه‌كێتی ده‌ده‌ن
ی.ن.ک 10:03 AM - 2018-04-24.
به‌مه‌ستی هاندانی كوردستانیانی تاراوگه له هۆڵه‌ندا، به پێویستمان زانی لێپرسراوی ئۆرگانه‌كان و هه‌ندێك له كادران و ئه‌ندامان و دۆستانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بدوێنین، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و سه‌رخستنی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م پرسیارانه‌مان به‌ره‌و ڕووی ئه‌م به‌ڕێزانه كرده‌وه، تا گرنگی و ڕۆڵی كوردانی تاراوگه به‌گشتی و هۆڵه‌ندا به تایبه‌تی بخه‌ینه پێشچاو.
پ 1: له پێناوی سه‌رخستنی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، كه بڕیاره له ڕۆژی 12-5-2018 ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام له هۆڵه‌ندا وا بڕیاره ڕۆژانی 10 و 11-5-2018 پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و بۆسه‌ركه‌وتنی حیزبی شه‌هیدان و شادكردنی ڕوحی نه‌مری مام جه‌لال، كه هه‌میشه داكۆكیكه‌ری سه‌رسه‌ختی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بووه، چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌م ڕاچه‌نینه نوێیه له‌مێژووی خه‌باتی یه‌كێتیدا.
پ 2: پاش ئه‌وهه‌موو قوربانی ماندوو بونه‌ی هه‌رتاكێكی یه‌كێتیی له درێژه‌ی خه‌باتی بێپسانه‌وه‌ی خۆیدا، پێشكه‌ش به‌ئازادی و دیموكراسی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیان و ناوچه‌كه‌ی كردووه.
لێره‌دا ده‌پرسین وه‌ك كوردانی تاراوگه به چ حه‌ماسێكه‌وه به‌شداری كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن چۆن ده‌توانن لیستی 162 بگه‌یه‌ننه لیسته براوه و پێشه‌نگه‌كان.
پ3 : گرنگه چۆن ده‌توانین هانی كۆچبه‌رانی كورد به‌گشتی و ئه‌ندامان و دۆستان و ڕێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك) بده‌ین له تاراوگه به‌تایبه‌ت له هۆڵه‌ندا، كه به‌شداری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن و له‌ناویشیاندا ده‌نگ به لیستی 162 ی یه‌كێتیی بده‌ن.
وه‌ڵامی شێخ شه‌ماڵ لێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندییه كوردستانیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
شێخ شه‌ماڵ
وه‌ڵامی پ 1: به‌ڵێ ده‌نگ بۆ لیستی( 162 )
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ر له‌هه‌ر شتێك، خاوه‌نی فیكره‌یه‌كی زیندووی نه‌مره و خاوه‌نداریه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مامی گه‌وره‌مان، ئه‌وفیكره‌یه بووه كه بۆته بنه‌ما و هه‌وێنی ته‌واوی داهێنانه‌كان، بۆ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێكی نوێخواز، بۆ ڕزگاری و ئازادی كورد و كوردستان، بێگومان هه‌ر ئه‌وه بووه، كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی خستۆته سه‌ر شاڕێی خه‌بات و به‌رخۆدانێكی درێژخایه‌ن، هه‌رئه‌وه‌ش بووه زۆر جاران له سه‌رده‌می شاخدا، كه پێشمه‌رگه‌یه‌ك هیلاك و ماندوو ده‌بوو، پێیان ده‌گوت هاوڕێ خۆڕاگربه ئه‌وه شۆڕشی درێژخایه‌نه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخۆدانانه‌دا بوو، كه بۆته خاوه‌نی چه‌ند كۆڵه‌كه‌یه‌كی زۆر گرنگ و به‌هێز و هه‌رگیز له‌شكست نه‌هاتوو، تا بوو به‌خاوه‌نی هێزێكی مه‌زنی پێشمه‌رگه و له‌سه‌ر ده‌ستی ڕێبه‌ر و كاریزمایه‌كی وه‌ك جه‌نابی مام جه‌لال، یه‌كێتیی خاوه‌ن ئیراده‌ی ڕێكخستنێكی دێرینی پۆڵایینه، خاوه‌نی هه‌زاران زیندانیانی سیاسیه، خاوه‌نی سه‌دان سه‌ركرده و هه‌زاران له جوامێرانی مه‌زنه، خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هید و قوربانی بێوێنه‌یه، یه‌كێتیی تاكه هێزێكه زیاتر له 25 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی قاڵبووی كوره‌ی خه‌باتی، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی چ له‌زیندان چ له شه‌ڕگه‌كان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌دا له‌ده‌ست داون،له پێناو كورد وكوردستان، یه‌كێتیی خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش و خوێنبه‌خش و خۆنه‌ویست و گیان له‌سه‌رده‌سته، یه‌كێتیی ڕاهێنراوی نوشست و كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌یه، یه‌كێتیی به‌مانای وشه خاوه‌نی بڕوابوون به‌ئازادی و دیموكراسیه، یه‌كێتیی به نه‌گۆڕی خاوه‌نی ئه‌ركه نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یه‌كانه، هه‌رگیز مساوه‌مه‌ی له سه‌رنه‌كردوه و هه‌میشه‌ش پێشه‌نگ بووه، زۆرترین باجیشی له‌و پێناوه‌دا داوه، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كێتییدا ئه‌مه ستراتیژیه‌ت و بڕوابوونی بووه و به‌كرده‌ش سه‌لماندوویه‌تی، یه‌كێتیی ئه‌وفێرگه‌یه كه ئه‌ندام و كادره‌كانی له‌سه‌ر بچوكترین هه‌ڵه و كه‌موكورتی به‌گژیدا دێنه‌وه، جارجاریش لێی یاخی ده‌بن، به‌ڵام له هه‌موو كاته هه‌ستیاره‌كاندا دێنه‌وه مه‌یدان و ئاماده‌ن گیانی خۆیان له‌پێناویدا ببه‌خشن و سه‌ری خۆیان له پێناویدا داده‌نێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی بۆته دیرۆك داستانی سه‌دان سه‌روه‌ری، بێگومان سه‌روه‌ری خۆیان و دیرۆكی خۆیان نه‌ك به‌ده‌نگدان به‌ڵكو به‌خوێن ده‌پارێزن. نموونه و به‌ڵگه زۆرن..ئه‌ندام كادره‌كانی لێی یاخی ده‌بن تا حه‌ددی سزادان، به‌ڵام هه‌رگیز پشتی له زه‌وی ناده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی پشت و سه‌نگه‌ریانه هه‌رگیز ئه‌و سه‌نگه‌ره چۆڵ ناكه‌ن و هه‌رچه‌ند توڕه‌ش بن ده‌نگی بۆده‌ده‌ن..له هه‌رپارچه‌یه‌كی كوردستان و له‌هه‌ر ده‌ستدێژییه‌كی دوژمنان بۆسه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی، یه‌كێتیی هاتۆته مه‌یدان و داكۆكی كارێكی سه‌رسه‌ختی نه‌ته‌وه‌ی بووه، نمونه‌كان كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، كۆبانی و عه‌فرین، شه‌نگاڵ كه‌ركوك تاحه‌مرین و پڕۆژه‌كانی جه‌نابی مامی خوالێخۆشبوومان له‌سه‌رده‌می توركۆت ئۆزال و تا ئیمرالی، داكۆكیكار بووه و خاوه‌ن پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بووه‌و داهێنه‌ری مافی چاره‌ی خۆنوسین و ڕاپه‌رینه‌كان بووه، به‌تایبه‌تیش ڕاپه‌رینی به‌هاری 1991،بۆیه ده‌نگی مسۆگه‌ره كه‌وتن هه‌ڵناگرێ.
وه‌ڵامی پ 2:
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و تێكۆشه‌رانی هه‌میشه ده‌بێ ئه‌م (شیعره‌ی گوڵسورخی) بخوێنینه‌وه كه ده‌ڵێت:
(به‌سینگته‌وه نیشت برینی قۆڵی كاریگه‌ری دوژمن،
به‌ڵام تۆ هه‌ر نه‌كه‌وتووی
ئه‌ی سه‌رووی وه‌ستاو،
دیاره داب و پیشه‌ی تۆیه
به پێوه مردن)
هه‌ر وه‌ك ده‌یان سه‌ركردوه و كادر‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌كانی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان به‌پێوه شه‌هید بوو یه‌كێتیی ئه‌وه‌یه كه ته‌سلیم نابێ و چۆك دانادا و پشتیش ناچه‌مێنێ، جارێكی دیكه به‌تایبه‌تیش له‌م قۆناخه‌دا، كه له‌به‌رده‌م تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی تازه‌دایه و پێویستی به خۆنوێكردنه‌وه و تازه‌گه‌ریه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی تر هه‌یه. پێویسته به‌رله‌هه‌ر ئه‌ركێك هه‌موو دۆست و ئه‌ندام و كادره‌كانی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، كه لێی نیگه‌ران و توڕه‌ن ئاشتیان بكاته‌وه و ڕوحی لێبورده‌ی و دڵنه‌وای بوونیان پێبدات. به‌دڵنیایه‌وه یه‌كێتیی ڕه‌گێكی قوڵی به‌ناخی خاك و نیشتیمان و بیروهزر و هه‌ست و نه‌ستی گه‌له‌كه‌یدا داكوتاوه، هه‌میشه له‌سه‌ر ڕه‌گه‌كانی سه‌وز ده‌بێته‌وه، نه‌به‌زین و كۆڵنه‌دان له‌فه‌رهه‌نگی یه‌كێتیدا نییه و به‌به‌رگه گرتنی كاره‌سات و مه‌ینه‌تی و شكان و هه‌ستانه‌وه ڕاهاتووه، وه‌ك له ده‌ستدانی هه‌زاران قوربانی و كاره‌ساتی مه‌زنی، وه‌ك ئه‌نفال، كیمیاباران، ته‌رحیل، ته‌هجیر، ته‌عریب، ته‌بعیس، سێ ساڵ ده‌ربه‌ده‌ر، به‌ڵام له‌ناخی نیشتیمان و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا مایه‌وه و كوردستانی هه‌ر جێنه‌هێشت و پارتیزانه خۆڕاگره‌كانی له‌ناو جه‌رگه‌ی دڕنده‌ترین ڕژێمی ئه‌و سه‌رده‌مدا مانه‌وه، له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان. دڵنیاین جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی وه‌فاداریه‌وه بۆگیانی پاكی قوربانییه‌كانیان، دێنه‌وه مه‌یدان و داكۆكیكاری داخوازیه‌كانی گه‌له‌كه‌یان ده‌بن.. یه‌كێتییه‌ك كه‌خاوه‌نی ئه‌وهه‌موو بوێری و سه‌روه‌ریه بێت و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وهه‌موو ده‌سكه‌وتانه بێت بێگومان هه‌رسه‌رده‌كه‌وێت.
وه‌ڵامی پ3 :
بێگومان ولاتی هۆڵه‌نداش وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دیكه ئاماده‌كاری خۆی كردوه و ده‌یكات بۆ ده‌نگدان به‌لیستی 162،لیستی پێشمه‌رگه‌ی قه‌ندیل و سه‌ركۆك كۆماری پێشوی عێراق مامی گه‌وره‌مان، ره‌وه‌ندی كوردی له‌تاراوگه به‌گشتی ده‌نگ ئه‌دات. هیچ هه‌ڵبژاردنێك نه‌بوه له‌ده‌ره‌وه ڕه‌وه‌ندی كوردی به‌سه‌دان كیلۆمتری نه‌بڕیبێت بۆگه‌یشتن به بنه‌كانی ده‌نگدان، وڵاتی واهه‌بووه 500 تا600 كیلۆمتری بڕیوه بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی بدات، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی وه‌فاداری و دڵسۆزیه بۆ خاك و نیشتیمان و گه‌له‌كه‌یان. ئێمه داوا و داخوازیمان له كۆچبه‌رانی كورد ئه‌وه‌یه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یان ڕۆژێك بده‌ن به خاك و نیشتیمانه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ی كه حزبیشه له‌گه‌ڵ هه‌موو نیگه‌رانی و توڕه بونێكیان له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كه‌یان، به‌ڵام بێگومان ده‌نگ بۆلیستی بیروباوه‌ڕ لیستی شه‌هیدان و لیستی مامی گه‌وره بده‌ن، بۆ به‌هێزكردن و سه‌رخستنی لیستی 162 له‌عیراق -یه‌كێتیه‌تیه‌ك خاونی داهێنانی: مافی چاره‌ی خۆنوسین بێت، یه‌كێتیه‌ك خاوه‌نی داهێنه‌رو ڕێخه‌ری راپه‌رین وفیدرالی بێ-یه‌كێتیه‌ك خاوه‌نی پڕۆژه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان بێت-یه‌كێتیه‌ك خاوه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ئه‌نفالكراوه‌كان بێت، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی گۆڕینی یاسای باری كه‌سێتیی (ئه‌حواڵی شه‌خسی) بێت، یه‌كێتییه‌ك داكۆكی كاری سه‌رسه‌خستی ژنان بێت، یه‌كێتیه‌ك خاوه‌نی پاڵپشتی كۆبانێ و عه‌فرین بێت، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ئاشتی بێت له باكوور، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌می ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی كورد بێت له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی ده‌سته‌به‌ری دیموكراسی و مافی دادپه‌روه‌ری و گۆڕانكارییه‌كان بێت، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی رێبه‌رێك بێت، كه سه‌مامی ئه‌مانی هه‌موو عیراق و ئاشتی و ئارامی بووبێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن و هه‌زاران شه‌هید بێت- یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی ده‌یان نوشست و هه‌ڵسانه‌وه و سه‌دان داهێنان بێت-یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی بڵێسه‌ی شۆڕشێكی نوێ بێت، دواجار خاوه‌نی لیستی 162،لیستی سه‌رۆك و ڕێبه‌ری مه‌زن مام جه‌لال وبه‌رخۆدان بێت له‌پێناو رزگاری و ئازادی و دیموكراسی كورد و كوردستان. یه‌كێتیی ئیراده‌ی ئاینده بێت، یه‌كێتییه‌ك خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ریانه بێت، بێگومان ناكه‌وێت و ده‌نگ دێنێت.
بژی و سه‌ركه‌وێ لیستی 162.
له دوا وته‌مدا ده‌ڵێم به‌شداریكردنی كورد گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد، تا ئێستاش له چوارچێوه‌ی عێراق دایه و پێویسته پێگه‌ی به‌هێزبێت نه‌ك لاواز....پێویسته خه‌باتی په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا به‌هێز تر بكرێت و شه‌ڕی داكۆكی له خاك و مافی كورد بكات، گرنگه كورد هاوشان و هاوبه‌ش بێت له عیراقدا، نه‌ك له‌خوار زۆرینه‌ی عه‌ره‌به‌وه بێت.
وه‌ڵامی ئه‌كره‌م محـه‌مه‌د ئه‌مین پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان - هۆڵه‌ندا
گرنگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لیستی ژماره ( (162
بێگومان هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له چه‌مكه‌كانی دیموكراسی و گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاری گه‌ل.
مرۆڤه‌كانیش هه‌ر چوارساڵێك جارێك ده‌كه‌ونه به‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ ده‌نگده‌ر پێویسته پێش دوابڕیار زۆر گرنگه ڕه‌چاوی كاروخزمه‌تگوزاریه‌كان و مێژوی سه‌روه‌ری و ده‌سكه‌وته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت.
گۆڕینی قۆناغه‌كه و ئاینده وابه‌سته‌یه به ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، له‌سه‌ر ئاستی عێراقه، بوونی خۆت وه‌كو كورد ئه‌بێت بسه‌لمێنیت و هه‌وڵی به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد بده‌یت له به‌غداد.
به‌ڕێز مام جه‌لال هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه، توانی په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر فراوان و به‌هێز دروست بكات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و وڵاتانی جیهاندا هه‌تا دوای ڕوخانی سه‌دامیش به به‌رده‌وامی.
رۆڵی گرنگی هه‌بوو له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق و كوردستان وه‌كو هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ له عیراقی فیدراڵ‌دا جێگیر بكریت.
هه‌روه‌ها هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردی له خۆی كۆكردبۆوه، ببووه چه‌تری ئارامی ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه و به تایبه‌تیش كوردستان.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، تاكه هێزی سیاسی كوردستانه هه‌موو كات به ئه‌ركی نیشتمانی زانیووه له پاڵپشتی كردنی كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له‌م پێناوه‌دا باجی زۆری داوه، بۆته جێگه‌ی شانازی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌موو كات بڕوای ته‌واوی به مافی تاك و بیروڕای ئازاد هه‌بووه و له‌م پێناوه‌دا باجی زۆری داوه.
هه‌وڵدان بۆ سه‌ركه‌وتنی لیستی ژماره 162 زۆر گرنگه و بۆ كورد، پێویسته به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و دوور له كاری نایاسایی، كار بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م لیسته بكرێت.
جوگرافیای كوردستان له نێوان چوار دوژمندایه، هه‌موو كات وه‌كو گورگی هار چاویان له‌سه‌ر كوردستانه، ده‌بینین ڕۆژانه گونده‌كانمان تۆپباران ده‌كرێت، ڕۆله‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر خاكی خۆی شه‌هید ده‌بێت، كه‌واته ئه‌و كاندیده‌ی ده‌چیته به‌غداد ده‌بێت زۆر زیره‌ك و ئازا و به توانا بێت، زۆر گرنگه بۆ كورد چونكه هه‌تا ئێستا ئێمه‌ی كورد له عیراقدا ده‌ژین و ماف و داواكاریه‌كانمان په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌وه و ڕۆژانه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین.
كورد دووه‌م نه‌ته‌وه‌یه له عیراقدا، پێویسته ڕۆلی كورد به به‌رزی و بوێرانه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر مافه ڕه‌واكانمان.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشه‌نگه له ئاماده‌كردنی كاندیده‌كانی، بێگومانم هه‌موویان شاره‌زان و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی پێویستن، بۆ داخوازی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له به‌غداد.
پێویسته نه‌یه‌ڵین مێژوو دووباره بێته‌وه، به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ین بۆ سه‌رخستنی لیستی كوردستان و به هێزكردنی پێگه‌ی كورد له په‌رله‌مانی عێراقدا، به‌رنامه‌ی لیستی ژماره 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پارێزراو ده‌كات وسازش كردن له‌سه‌ر مافه‌كانمان به تاوان ده‌زانێت.
بژی كورد بژی كوردستان
گیانی ئارام بێت به‌ڕێز مام جه‌لال،سه‌رفرازی و سه‌روه‌ری بۆ شه‌هیدانی كوردستان، سه‌ركه‌وتن بۆ لیستی ژماره 162.
وه‌ڵامی ئازاد خالیدبه‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كانی ی.ن.ك
وه‌ڵامی پ 1:
هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له پرۆسه‌كه‌مانی دیموكراسی بۆ ده‌سه‌لات گرتنه ده‌ست یان به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی به‌ڕیوه‌بردنی حكومه‌ت و ده‌سه‌لات. وه هه‌ر به‌م پێ یه‌ش به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له مافه‌كانی تاك و حیزب، تا هه‌ركه‌س و هه‌ر لایه‌ن و حیزبێك هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ بدات و له ئه‌نجامیشدا به پێی سه‌نگی ده‌نگه‌كانی به‌شداری پڕۆسه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوكم بێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حیزبێكی ڕه‌سه‌ن و شۆڕشگێڕی سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ و پێشه‌نگی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراسی قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕێن، هه‌میشه له‌ناو جه‌رگه‌ی خه‌بات و تێكۆشاندا بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و له‌م پێناوه‌شدا هه‌م ڕێباز و به‌رنامه‌كه‌ی ڕوون بووه و هه‌میش قوربانی زۆری له‌م پێناوه داوه، هه‌ربۆیه‌ش هه‌میشه جێگای دیار و تایبه‌تی له‌ناوه دڵ و ده‌رونی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا هه‌بووه.
تا ئه‌وكاته‌ی كه ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق ده‌مێنینه‌وه، به‌شداریكردنی كاریگه‌رانه‌مان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی (په‌ڕله‌مانی عێراق)، به ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی داده‌نێم و زۆریش به گرینگی ده‌بینم كه هیچ تاكێكی كوردستانی له به‌شداریكردن كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنێت.
لیستی 162 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی خولی په‌رله‌مان، لیستی داكۆكیكاری مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت له به‌غدا و ده‌بێته ته‌واوكه‌ری ئه‌و خه‌باته‌ی، كه لانی كه‌م له ساڵی 2003وه له به‌غدا ده‌ستمان داوه‌تێ. به تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه هاوكێشه‌كانی هه‌م هێز و ده‌سه‌ڵات و هه‌م ڕوانینی هێزه عێراقیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان گۆڕاوه و خه‌ریكه جارێكی تر و به نه‌فه‌سی ( سه‌رده‌ست و بن ده‌ست ) مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن.
وه‌ڵامی پ 2:
هه‌ر بۆیه خه‌باتی لیستی 162 به درێژه‌پێده‌ری خه‌باتی مامی ڕابه‌ر و كاروانی خه‌باتی دوور و درێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داده‌ندرێت و ده‌بێت هه‌مووشمان ته‌واوی هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆمان بۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه‌مان و به‌ده‌ستهێنای زۆرترین ده‌نگ و كورسی بده‌ین. چونكه وه‌ك له پێشه‌وه ئاماژه‌م پێدا یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی ڕێبازی یه‌كێتیی و خه‌باته به‌رده‌وامه‌كه‌ی، به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكراسی و شارستانییه له عیراق و له كوردستان. تا پایه‌كانی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له عیراق و له ناوچه‌كه باشتر بچه‌سپێ، ئه‌وا باشتر مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌دیده‌هێندرێت.
وه‌ڵامی پ3 :
به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ر تاكێكی كوردستانیش له ئه‌وروپا به گشتی، هه‌ر وه‌ك چۆن مافێكی سه‌ره‌تایی و دیموكراسییه، له هه‌مان كاتدا و به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیشه، هه‌ڵه‌یه گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت خۆمان له‌م ئه‌ركه بدزینه‌وه و به‌شداری نه‌كه‌ین. چونكه جارێ لانی زۆری مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان له عیراقه و لانی كه‌میش له‌م مافانه‌مان به‌ده‌ست نه‌هاتوون و خه‌بات و تێكۆشانی زۆرتریان ده‌وێت.
خه‌باتی ئه‌م قۆناغه‌مان له عیراقدا خه‌باتێكی دیموكراسی په‌رله‌مانیه و تا چه‌ند ستافی كورد له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌هێز و ژیر و ووریا بن و تا ئه‌م ستافه له‌ناو خۆیاندا ته‌با و یه‌كگرتووبن، زیاتر له نه‌فه‌سی كاركردنی حیزبایه‌تی ناو هه‌رێم دوور بكه‌ونه‌وه و هه‌وڵ و تێكۆشان و خه‌میان، خه‌می خاك و گه‌ل بێت نه‌ك خه‌می حیزب و سه‌ركرده و تاك، هێنده كار و كاریگه‌ریان له به‌غدا زیاتر ده‌بێت و هێنده‌ش زیاتر گوێیان لێ ده‌گیرێت و هه‌وڵه‌كانیان سه‌رده‌گرێت.
بۆیه هیوادارم كه كوردستانیانی تاراوگه به جۆش و خرۆشێكی گه‌رمه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی پێشوو، گه‌رمی به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، جۆش و خرۆشی زیاتر به گه‌له‌كه‌مان له ناوه‌وه‌ی كوردستانیش بدات.
ده‌با هه‌موومان ئه‌مجاره‌ش ئه‌ركی كوردستانیانه و ئه‌ركی یه‌كێتیانه‌مان ڕابپه‌ڕێنین و هه‌وڵی سه‌رخستنی لیستی 162، لیستی مام جه‌لالی ڕابه‌ری مێژویی و ڕۆحیمان بده‌ین، تا به‌م سه‌ركه‌وتنه گیانی پاكی مامم و گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانمان شاد و ئاسوده بكه‌ین.
وه‌ڵامی نه‌به‌ز مسته‌فا ئه‌مین لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی هۆڵه‌ندا
وه‌ڵامی پ 1:
ئه‌م ڕاچه‌نینه مێژووییه ده‌بێت به‌رجه‌سته بیت، له كه‌رنه‌ڤاڵی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی دیموكراتی له موماره‌سه‌كردنی مافی ده‌نگدان ڕۆژی 12-5-2018، هه‌رچه‌نده وا بڕیاره له هۆڵه‌ندا ڕۆژانی 10 و 11 - 5 پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
باشتروایه بپرسین بۆچی ئه‌م به‌شداریكردنه گرنگه ؟! گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دوای ته‌واوبونی شه‌ڕی داعش ودوای داگیركردنی نیوه‌ی زیاتری خاكی باشوری كوردستان و پاش هه‌ستكردنێكی زه‌قه به‌لادان له ده‌ستورو وه‌لاوه‌نانی ته‌وافق وكاركردنه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه، گرنگی هه‌ڵبژاردن پاش به‌شداریكردن، گرنگیه‌كه‌ی زیاتر ده‌بیت له یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد به‌یه‌كگرتوویی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غداد و سازش سه‌ر نه‌كردن له بنه‌ماكانی حوكمرانی و ده‌ستور له‌ناویاندا ماده‌ی(140)له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاكی له‌ده‌ستچووی كورد‌و گه‌رانه‌وه‌ی شكۆی ئینسانی كوردا.
وه‌ڵامی پ 2:
به‌شداریكردنمان له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، موماره‌سه‌كردنی مافێكی دیموكراتی خۆمانه، ئه‌وه‌ی زیاتر سورمان ده‌كات به‌شداربین له‌ده‌ستنه‌دانی سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام و ئه‌همیه‌تی به‌رنامه‌ی كاری لیستی 162 یه‌كێتیی نیشتمانیی كورددستانه، له پێناو خه‌ڵكی كوردستان بۆ زامنكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌باری پێكه‌وه ژیان به‌جیاوازی بیروڕاوه.
وه‌ڵامی پ3 :
به‌شداریكردنی كۆچبه‌رانی كورد، وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی مافێكی دیموكراتی گرنگه، هه‌رتاكێكی كورد له تاراوگه، گرنگتره هه‌ست به‌ئه‌ركه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بكات و جێبه‌جێیان بكات له‌پێناو ئایینده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه ده‌بێت ئێمه شێلگیرانه و لێبڕاوانه ماندوبین له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌رخستنی لیستی شه‌هیدان و گرنگه هانی كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بده‌ین، به‌چوونیان بۆسه‌ر سندوقی ده‌نگدان.
له‌م پێناوه‌شدا ده‌بێت سه‌ردانی ماڵه شه‌هید و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و زیندانیانی سیاسی و پێشمه‌رگه و ڕێكخستنی دێرین و تێكۆشه‌ران بكه‌ین، له ده‌رگای ته‌واوی ماڵی كوردانی تاراوگه بده‌ین، به‌مه‌ستی سازدان و جۆشدانیان له به‌شداریكردنی چوارهه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی فیدراڵ. هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر ئه‌وده‌نگانه بكه‌ین، كه به(ده‌نگه خۆڵه‌مێشییه‌كان- ڕه‌ساسی) ناسراون، كه ڕه‌نگه زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان بێت، گرنگیشه بیری ده‌نگده‌رانی بخه‌ینه‌وه ئێمه درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی (مام) وهه‌ڵگری سیاسه‌تی چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ین و بیریان بخه‌ینه‌وه ئێمه هه‌میشه ئه‌ركمان گران بووه و باجێكی زۆرمان داوه، له‌سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و بیریان بخه‌ینه‌وه یه‌كیتیی زه‌روره‌تێكی مه‌وچوعی دروستی كرد و له‌شه‌وه‌زه‌نگی بێ هیوایدا، چرای هیوامان بۆ كورده‌واری هه‌ڵكرد.
وه‌ڵامی سه‌عید زه‌نگه‌نه‌كادر و ڕاگه‌یاندنكار و شاره‌زا له بواری ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن
مێژوی خه‌باتی ی.ن.ك هه‌میشه پڕ بووه له كاركته‌ره سه‌ره‌كیانی ـ داستانی سه‌وز، داستانێك كه به گوڕوتین و ته‌وژمی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڕۆژگاری ڕه‌ش و پڕاوپڕ له‌مه‌ینه‌تی و هه‌ستانه‌وه‌ی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ناسنامه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه بۆیه له‌پێناوی ئه‌و ناسنامه پیرۆزه‌ی (ی.ن.ك) دا، له‌پێناوی سه‌رخستنی لیستی 162،له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، كه بڕیاره له 12-5-2018 ئه‌نجام بدرێت، ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك ته‌رخان بكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م لیسته‌ی خۆمان، كه چاوه سه‌وز و بریقه‌داره‌كانی ده‌دره‌وشێنه‌وه‌چونكه لیسته‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لیستی نوێبونه‌وه وخاوه‌نی بڕوا و گۆڕانكاریه، سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و ماده‌ی 140 و چه‌سپاندنی دیموكراسی و دژایه‌تیكردنی شۆڤێنیه‌ت و تایه‌فه‌گه‌ری بۆیه ئێمه وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، بۆ سه‌ركه‌وتنی حیزبی شه‌هیدان، ڕۆشنبیران و ڕه‌نجده‌ران بۆ شادكردنی ڕوحی مامی گه‌وره‌مان ـ مام جه‌لال له پێناوی وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانماندا ده‌بێ ده‌نگ به لیستی 162 بده‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی بده‌ین.
ده‌بێ ئێمه‌ی كوردانی تاراوگه، به‌گه‌رموكوڕیه‌وه به‌شداری له كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕۆژه بكه‌ین. كه ئه‌مه‌یش خۆی له خۆیدا ده‌بێته درێژه‌پێدانی خه‌باتی بێپسانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگر و دۆستێكی ی.ن.ك.
ئه‌ی برایانی كورد له تاراوگه ـ به تایبه‌تی له هۆڵه‌ندا، ڕووی ده‌م له‌تۆی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز و تێكۆشه‌ر ده‌كه‌م ده‌نگ بده به تیمێكی به‌هێز تا بینانێێرین بۆ به‌غدا، هه‌تا داكۆكی له مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن.
تایبه‌تPUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27