riklam

به‌شێك له‌ ژیاننامه‌ی كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

ژنان‌ 09:52 AM - 2018-04-24
.

.

لەساڵی ١٩٦٨ لەشاری قەلادزێ لەدایك بووەو خوێندنی سەرەتای و ناوەندی دواناوەندی تەواکردوە، و دەرچووی شەشی ئامادەییە

خاتوو کەژاڵ له‌گه‌ڵ نوسه‌ر رێبوار محه‌مه‌د یوسف هاوسه‌رگیری كردوه‌و خاوەنی سێ منداڵە بەناوەکانی:نامرێ و نواڵه‌ و داریاس.

لەساڵی ١٩٨٧ دەستی بەنووسین کردوە وسەرەتا بە شیعری منداڵان دەستی پێکردوو له‌و وێستگه‌یه‌وه‌ ڕووی کردە دنیای شیعر نووسین.

زۆربەی زۆری شیعرەکانی لە گۆڤارو رۆژنامەکان و سایتەکاندا بڵاو کراوەتەوە هەروەها خاوەنی ١٤ نامیلکەی شیعرە.

لەبەر بەپێزیی و پڕ مانایی و گرینگی هۆنراوەکانی ،زۆر بەی هۆنراوەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانەکانی عەرەبی ، فارسی وەگرنگیەکی تایبەتیان داوە بەهۆنراوەکانی خاتوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر.

لەو بەرهەمانەی کە وەگێڕدراونەتە سەرزمانەکانی عەرەبی، فارسی بریتین لە:

1/ زیاتر ٧٠ نوسینیان لەسەر هۆنراوەکانی نووسیوە.

٢/ زیاتر لە ١٥ لەهۆنراوەکانی کراوون بەفارسی.

٣/ زیاتر لە ١٢٠ هۆنراوەی کراون بە عەرەبی و وەچەندین لێکۆلینەوەیان لەسەر هۆنراوەکانی نوسیووە.

لەبەر گرنگی هۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەو گۆڤارە عەرەبییەکاندا لە میسر، سوریا، لوبنان وعێراق و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لە

ئێرانیش لەسەریان نوسیووە وەبایەخێکی تایبەتیان پیداوە، لەو ڕۆژنامە بەناوبانگە عەرەبیانەش " زمان و شرق أوسط" ن .

هەروەها دوو لە هۆنراوەکانیشى کراون بەشانۆگەری.

خاتوو کەژاڵ ئیبراهیم خدر ئەندامی دەستەی نوسەرانی کوردبوو وە لەزۆربەی کۆڕ و فیستیڤاڵەکان بەژداری کردوە.

تاکو ئێستاش ١٥ خەڵاتی ڕێز لێنانی پێ بەخشراوە. هەروەها وەزیری ڕۆشنبیری عێراق ڕێزی لێناوە.

به‌داخه‌وه‌ سه‌عات 11 و 30 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و ژیانئاوایی له‌ خزم و كه‌س و هاوڕێ و هونه‌ردۆستان كرد.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket