riklam

ئاسۆس عه‌لی: یه‌كێتی ئامانجێتی تیمێكی به‌هێز بنێرێته‌ به‌غدا

ی.ن.ک‌‌ 09:05 PM - 2018-04-23
.

.

ئه‌مڕۆ 23-4-2018 ئاسۆس علی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی (ی.ن.ك) و رێبین محه‌مه‌د سۆفی كاندیدی ژماره‌ 3 لیستی 162 ژماره‌یه‌كی تر له‌ كادیران سه‌ردانی كۆمیته‌ی رواندزی كردو له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌ پێشوازی لێ كراو دواتر له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی سنوری قه‌زای ڕواندز كۆبونه‌وه‌.

 له‌ وته‌یه‌كیدا ئاسۆس عه‌لی تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشان و ماندو بونیان له‌پێناو نیشتمانێكی ئازاد و ژیانێكی باشتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

 ڕاشیگه‌یاند، پێویسته‌ ئێوه‌ی خه‌باتگێر و قاره‌مان زیاتر خزمه‌ت بكرێن ژیانێكی زۆر باشتر شایسته‌ی ئێوه‌یه‌، به‌هێزی(ی.ن.ك)له‌ قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌دایه‌ و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داومانه‌ به‌ مامی گه‌وره‌ جێبه‌جێی بكه‌ین نه‌وه‌ستین هه‌تا نه‌گه‌ین به‌ ئامانجه‌كانمان له‌ درێژه‌ی وته‌كیدا وتی: پێویسته‌ باش خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ گڕو تینێكی زۆر بڕۆینه‌ سه‌ر سندقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی تیمێكی به‌هێز له‌كاندیدان لیستی 162 سه‌ربخه‌ین بۆ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و مافه‌ رواكانمان به‌ ده‌ستبهێنن.

PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی سۆران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket