riklam

یەکێتی: تەشھیرمان بکەن گوڵبارانتان ناکەین

ی.ن.ک‌‌ 07:09 PM - 2018-04-23
.

.

وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: یەکێتی بانگەشەیەکی شارستانی و ھێمنانە دەکات و ئەگەر لە بانگەشەدا ھێرش بکرێتە سەر یەکێتی، گوڵبارانی بەرامبەر ناکەن و وەڵامیان دەبێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەراسیمی ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٦٢ی یەکێتی بۆ پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: یەکێتی بانگەشەیەکی شارستانیی نەرم دەکات و ھێرش ناکەنە سەر ھیچ لایەنێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ھێرش بکرێتە سەر یەکێتی و  تەشھیر بکرێت، یەکێتی وەڵامی دەبێت و کەس گوڵباران ناکات.

وتەبێژی یەکێتی وتیشی: یەکێتی لەھەر شوێنێک بێت ئازادی و دیموکراسی لەوێ بووە.

وتەبێژی یەکێتی لەبارەی ئەنجامدانی ساختەکاری ھۆشداریداو داوای لە سەرجەم دانیشتووانی ئەو ناوچانە کرد بەشداری دەنگدان بکەن، بۆ ئەوەی بەناوی ئەوانەوە دەنگ نەدرێت.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket